07.04.2018 Views

W3 RM

Create successful ePaper yourself

Turn your PDF publications into a flip-book with our unique Google optimized e-Paper software.

کۆلێژی ایسا و پەیوەهدییە هێودەوڵەتییەاکن

بەیش دیبلۆمایس و پەیوەهدییە هێودەوڵەتییەاکن

رێبازەکانی توێژینەوە

قۆناغی سێیەم –

بەیانیان و ئێواران

د.‏ هێمن مریاین

hemn.jameel@soran.edu.iq

ڕێبازەاکین توژژیيەوە

زاىکۆی لوبياین فەرەویس – کۆلێژی ایسا و پەیوەهدییە هێودەوڵەتییەاکن/بەیش دیبلۆمایس و پەیوەهدییە هێودەوڵەتییەاکن –

س میس تەری دووەم – قۆانغی سێیەم/‏ بەایهیان و ئێواران

Research design and research

دیزاینی توێژینەوە و پرۆسەی ئەنجامدانی توێژینەوە (

)process

ئەم دوو پرۆسەیە لە یەکتری جیاوازن و هەوڵ دەدەم روونیان بکەینەوە و هەر یەکەیان بە پوختی باس

بکەین.‏

دیزاینکردنی توێژینەوە

بە گشتی توێژینەوە لەم بەشە سەرەکیانەی خوارەوە پێک دێت:‏

ناونیشان ( ،)title پوختە ( ،)abstract

.)Bibliography( سەرچاوەکان ،)Conclusion( دەرەنجام ،)Main body(

پێرست ‏)‏Contents‏(،پێشەکی ،)Introduction( ناوەڕۆک

لە پاڵ ئەو بەشە سەرەکیانە دەکرێ هەندێ شتی دیکەش لە ناو توێژینەوەدا هەبن وەکو پێشەشکردن بە

کەسێک،‏ سوپاس و پێزانین،‏ هەروەها لە کۆتاییدا دەکرێ هاوپێچ )appendixes( هەبێ.‏

هەر یەک لەم بەشانە شێوازی نوسین و داڕشتن و تایبەتمەندی خۆی هەیە بە گوێرەی ئاست و پلەی

توێژینەوەکە.‏ بۆ نمونەی توێژینەوەی دەرچوونی زانکۆ،‏ نامەی ماستەر و دکتۆرا،‏ توێژینەوە بۆ گۆڤارێکی

ئەکادیمی،‏ توێژینەوە بۆ کۆنفرانسێکی زانستی،‏ هتد.‏ هەر یەک لەمانە ستایلی تایبەت بە خۆی هەیە.‏

هەڵبژاردنی ناونیشان

توێژەر/قوتابی دەبێ خۆی هەوڵی دۆزینەوەی ئەو بابەتە بدات کە دەیەوێ توێژینەوەی دەربارە بکات نەک

کەسێکی دیکە بۆی دەست نیشان بکات.‏

ناونیشانی توێژینەوە دەبێ دەربارەی بابەتێکی سنوورداری روون بێ نەک بابەتێکی فراوان و گشتی.‏ بۆ

نمونە ئەم ناونیشانانە هەڵەن:‏

سیاسەتی دەرەوەی ئێران

سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا بەرامبەر رۆژهەاڵتی ناوەڕاست

رۆڵی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان

رۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان لە چارەسەرکردنی کێشەکان

Dr. Hemn Merany

Date 4/4/2018

ڕێبازەاکین توژژیيەوە

زاىکۆی لوبياین فەرەویس – کۆلێژی ایسا و پەیوەهدییە هێودەوڵەتییەاکن/بەیش دیبلۆمایس و پەیوەهدییە هێودەوڵەتییەاکن –

س میس تەری دووەم – قۆانغی سێیەم/‏ بەایهیان و ئێواران

ئەم بابەتانە دەکرێ وەکو بابەتی زانستی بە چەند کۆرس لە زانکۆ بخوێندرێن پاش ئەوەی دابەش دەکرێن

و ورد دەکرێنەوە.‏ ناکرێ ئەو ناونیشانە گشتیانە ببنە ناونیشانی توێژینەوەی دەرچوون،‏ تەنانەت هی

ماستەر و دکتۆراش چونکە یەکجار فراوانن و کۆنترۆڵ ناکرێن.‏

ناونیشانی توێژینەوە دەبێ دەربارەی بابەتێکی دیاریکراو،‏ لە چوارچێوەیەکی سنوورداردا بێ بۆ ئەوەی

توێژەر بتوانێ سەرەتا و کۆتایی کارکردنی و چوارچێوەکەی بزانێ...‏ وەکو ئەو نمونانەی خوارەوە:‏

سیاسەتی دەرەوەی ئێران بەرامبەر عێراق لە سەردەمی شەڕی داعشدا (

)2018-2014

پەیوەندییەکانی تورکیا و هەرێمی کوردستان لە دوای رووخانی رژێمەوە تا ریفراندۆم (

سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا بەرامبەر عێراق لە سەردەمی حوکمڕانێتی ترەمپدا

پەیوەندییەکانی ئێران و ئەمریکا لە سەردەمی حوکمڕانی ئۆبامادا

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە سەردەمی حوکمڕانی مام جەاللدا

پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا لە سەردەمی خولی دووەمی سەرۆکایەتی بارزانیدا

)2017-2003

ئەمانە ناونیشانی سنووردار و وردن بۆ توێژینەوە و دەکرێ توێژینەوەی دەرچوونیان لەسەر ئەنجام بدرێ.‏

واتە ناونیشان نابێ بابەتێکی فراوان بێ بەڵکو دەبێ سنووردار بێ.‏

پوختە

Abstract

پوختە بەشێکی گرنگی توێژینەوەی ئەکادیمیە و بە شێوەیەکی دروست دەکەوێتە دوای ناونیشانەوە و پوخت

و بچووکە لە رووی قەبارە و ژمارەی وشەوە.‏ بە گشتی پوختە لە نێوان تا وشەیە و بە

شێوەیەکی چڕ دەنووسرێ و هاوکاری خوێنەر دەکات کە گرنگترین خاڵەکانی نێو توێژینەوەیەکی درێژو

گەورە لە دوو پەرەگرافی کورتدا بە دەستبهێنێ.‏

٠١١

٠٥١

Dr. Hemn Merany

Date 4/4/2018

ڕێبازەاکین توژژیيەوە

زاىکۆی لوبياین فەرەویس – کۆلێژی ایسا و پەیوەهدییە هێودەوڵەتییەاکن/بەیش دیبلۆمایس و پەیوەهدییە هێودەوڵەتییەاکن –

س میس تەری دووەم – قۆانغی سێیەم/‏ بەایهیان و ئێواران

پوختە دەبێ بە جۆرێک بنووسرێ و دیزاین بکرێ کە ئەم خااڵنەی خوارەوە لە دوای یەکتری و بە ریز لە

خۆ بگرێت:‏

1. ئەمانجی گشتی و کێشەکانی توێژینەوە کە تۆی توێژەر تاوتوێیان دەکەیت

The overall purpose of the study and the research problem(s)

you investigated.

.2

The basic design of the study

.3

Major findings or trends found as a result of your analysis

.4

دیزاینێکی سادەی توێژینەوەکەت

ئاکامە گرنگەکانی توێژینەوەکەت کە لە ئەنجامی لێکدانەوەکانت بە دەستت هێناون

پوختەیەک لەو ئەنجام و هەڵسەنگاندن و لێکدانەوانەی کە لە ئەنجامی توێژینەوەدا بە

دەست هێناون.‏

A brief summary of your interpretations and conclusions 1 .

)1

)2

واتە دەبێ لە ناو پوختەدا بە خوێنەر بڵێت کە ئامانجت لە ئەنجامدانی ئەو توێژینەوەیە چیە و چ کێشەیەکت

باس کردووە،‏ توێژینەوەکەت چۆن دیزاین کردووە و دابەشت کردۆتە سەر چەند بەش.‏ لە ئەنجامی ئەو

کارە زانستیەدا بە چی گەیشتوویت و چۆن لێکدانەوەت بۆ ئەنجامەکان کردووە،‏ هەروەها لە کۆتاییدا

پوختەیەک لە ئەنجامەکانی توێژینەوەکەت و هەر پێشنیارێک هەبێ بە پوختی.‏

لە ناو پوختەدا دەبێ خۆت بپارێزی لە درێژدادڕی و خستنە رووی زانیاری ورد و داتا چونکە ئەمانە

دەبێ لە ناوەڕۆکی توێژینەوەدا بە درێژی باس بکرێن.‏ پوختە نابێ ئەم بابەتانەی خوارەوەی تێدا بێ:‏

نابێ زانیاری درێژ و پاشخانی بابەتەکە باس بکرێ

نابێ ئاماژە بە توێژینەوەکانی پێشوو بکرێ،‏ بۆ نمونە نابێ بگوترێ کە بە گوێرەی

توێژینەوەی ناوەندی ڕاند،‏ بۆ نمونە،‏ یان بە گوێرەی ئەو توێژینەوانەی لەم دواییانە

ئەنجامدراون،‏ هتد.‏ ئەمە لە زمانی زانستی پێی دەگوترێ ئەدەبیات یان توێژینەوەکانی

پێشوو

نابێ رای لێکۆڵەرانی دیکە لە شێوەی وەرگرتنی راستەوخۆ ‏"بۆ نمونە"‏ لە نێو پوختە

بەکار بهێندرێ.‏

نابێ کورتکراوە و دەستەواژەی نا روون بەکار بهێندرێ کە سەر لە خوێنەر بشێوێنێ

نابێ هیچ جۆرە وێنە و گراف و خشتە و نەخشە لە نێو پوختەدا بەکار بهێندرێ.‏

Literature

)3

)4

)5

USC Libraries (N.D). Organising your social science research paper: 3. The Abstract. Available online at:

http://libguides.usc.edu/writingguide/abstract

Dr. Hemn Merany

Date 4/4/2018

1

بۆ زانیاری زیاتر سەیری ئەم سەرچاوەیە بکە:‏

ڕێبازەاکین توژژیيەوە

زاىکۆی لوبياین فەرەویس – کۆلێژی ایسا و پەیوەهدییە هێودەوڵەتییەاکن/بەیش دیبلۆمایس و پەیوەهدییە هێودەوڵەتییەاکن –

س میس تەری دووەم – قۆانغی سێیەم/‏ بەایهیان و ئێواران

پێشەکی:‏

پێشەکی بەشێکی یەکجار گرنگی توێژینەوەی زانستیە و دەبێ بە زمانێکی پاراو و روون،‏ بە شێوەیەکی

دەداتە خوێنەر.‏ پێشەکی

ورد بنووسرێ چونکە ئەمە ئەو بەشەیە کە یەکەم سەرنج

باش خوێنەر رادەکێشێ بۆ خوێندنەوەی تەواوی توێژینەوەکەت و رەنگە خستنەروو یان کۆمێنت و

سەرنجیشی لەسەر بنووسێ،‏ بە پێچەوانەوە پێشەکی خراپ خوێنەر وا لێ دەدات کە حەزی تەواوکردنی

توێژینەوەکە لە دەست بدات.‏

First impression

پێشەکی پێویستە چەند بەشێک لە توێژینەوەکەت تاوتوێ بکات بەم جۆرەی خوارەوە:‏

یەکەم:‏ پاشخانی توێژینەوە

Background

هەر لە سەرەتای نوسینی پێشەکی،‏ پێویستە بە پوختی باس لە پاشخانی ئەو بابەتە بکەیت کە بۆتە جێی

سەرنجی توێژینەوەکەی تۆ.‏ لێرەدا بە گشتی باس لەو هەندێ زانیاری و باکگراوندی مێژوویی ( ئەگەر

هەبێ(‏ هی بابەتەکە دەکەیت کە چۆن گەشەی کردووە و چ قۆناغێکی بڕیووە.‏ دواتر دێی باس لەوە

دەکەیت کە ئەو بوارە لە الیەن خەڵکی دیکەش توێژینەوەی جۆراوجۆری لەسەر کراوە بەاڵم ئەو دیووەی

کە تۆ هەڵتبژاردووە،‏ یان فەرامۆش کراوە یان تازەیە و تۆ دەتەوێ لەو الیەنەش لێکۆڵینەوە بکەیت.‏ واتە

لە ئەنجامی خستنە رووی ئەو پاشخانە،‏ تۆ جگە لەوەی دەتەوێ هەندێ زانیاری پێشوەختە بدەیتە خوێنەر،‏

هەروەها دەتەوێ پیشانی خوێنەری بدەیت کە لە کوێی زانستدا توێژینەوەکەی تۆ جێگا دەگرێ.‏ واتە ئەو

بۆشاییە لە ئەدەبیاتی ئەو بابەتە چیە کە توێژینەوەکەی تۆ دەیەوێ پڕی بکاتەوە.‏

ئەم پاشخانە وردە وردە شۆڕت دەکاتەوە بۆ ئەوەی بچیتە نێو بەشی دووەمی پێشەکی توێژینەوەکەت کە

پێی دەگوترێ کێشەکانی توێژینەوە.‏

دووەم:‏ کێشەی توێژینەوە:‏

٠٤١

لەم بەشەی نێو پێشەکیدا دەبێ توێژەر بە وردی باس لە ئەو کێشەیە بکات کە توێژینەوەکەی دەیەوێ

تاوتوێی بکات.‏ لێرەدا دەبێ بە زیاتر لە پەرەگرافێک بە درێژتر باس لەو بابەتە بکات کە بە الی توێژەر

کێشەیەکە یان بابەتێکە لە بوارێکی زانستیدا توێژینەوەی دەربارە نەکراوە.‏ بۆ نمونە ئەگەر دەتەوێ

توێژینەوە دەربارەی جێبەجێ نەکردنی ماددەی بکەیت.‏ لەم بەشەی توێژینەوەکەدا باس لەوە دەکەیت

کە ئەو ماددەیە ماوەیەکی باشی بەسەردا تێپەڕیووە و جێبەجێ نەکراوە.‏ جێبەجێ نەکردنیشی کێشە

سیاسیەکانی زیاتر کردووە لە نێوان هەولێر و بەغدا و متمانەی نێوان ئەو دوو الیەنەی بە یەکتری الواز

کردووە.‏ جارێ نازانرێ هۆکارەکانی جێبەجێ نەکردنی ئەو ماددەیەی دەستووری عێراق چین تا نەڕۆیتە

نێو بنج و بنەوانی و لێکۆڵینەوەی دەربارە نەکەیت.‏

Dr. Hemn Merany

Date 4/4/2018

ڕێبازەاکین توژژیيەوە

زاىکۆی لوبياین فەرەویس – کۆلێژی ایسا و پەیوەهدییە هێودەوڵەتییەاکن/بەیش دیبلۆمایس و پەیوەهدییە هێودەوڵەتییەاکن –

س میس تەری دووەم – قۆانغی سێیەم/‏ بەایهیان و ئێواران

پاش ئەوەی بە پوختی باست لە کێشەکە کرد ئینجا دێیتە سەر بەشی پرسیارەکانی توێژینەوە یان

گریمانەکانی توێژینەوە.‏

سێیەم:‏ پرسیار/گریمانە ی توێژینەوە و میتۆدی توێژینەوە:‏

توێژەر یان پرسیاری هەیە و دەیەوێ وەاڵمی بداتەوە،‏ یان گریمانەی هەیە و دەیەوێ لە رێی

توێژینەوەکەیدا بیسەلمێنێ و پشتگیری گریمانەکەی بکات یان رەتی بکاتەوە.‏

وەکو پێشتر باسمان کرد،‏ ئەو بابەتانەی تیۆرێکی تایبەت نیە کە لەسەری تاقی بکرێتەوە،‏ توێژەر هەوڵ

دەدات وەاڵمی پرسیارەکانی دەست بکەوێت بۆ ئەوەی لە کۆتاییدا بگاتە فۆرمێک لە تیۆر کە خوێندنەوە بۆ

ئەو بابەتە بکات.‏ لەم بارەدا توێژەر پرسیارێک یان زیاتری هەیە و دەیەوێ وەاڵمەکانی دەست بکەوێ و

لە شێوەی پرسیار لە نێو پێشەکی توێژینەوەکەدا دەینوسێ.‏ بۆ نمونە:‏

ئەو هۆکارە ناوخۆییانە چین کە رێگریان لە جێبەجێکردنی ماددەی

ئایا هیچ دەوڵەتێکی هەرێمی رۆڵی لە پەکخستنی ماددەی

Dr. Hemn Merany

Date 4/4/2018

٠٤١

هەبووە؟ ٠٤١

کردووە؟

یان گریمانەت هەیە و دەتەوێ توێژینەوەکەت بۆ تاقی کردنەوەی ئەو گریمانەیە ئاراستە بکەیت.‏

توێژینەوەیەک دەکەیت دەربارەی کاریگەری دۆخی ئابوری لەسەر زیادبوونی ژمارەی زانکۆ ئەهلییەکان

لە کوردستان.‏ تیۆرەکەت کە دەتەوێ ئەو توێژینەوەی لەسەر تاقی بکەیتەوە باس لەوە دەکات کە باشتر

بوونی ژیان و ئاستی ئابوری خەڵک،‏ دەبێتە هۆی زیادبوونی گەڕانەوەی خەڵک بۆ بەر خوێندن و ئەمەش

وای کردووە ژمارەی خوێندکارانی زانکۆ زیاد بن.‏

تۆ دێی و گریمانەکەت بەم جۆرە دەنوسی:‏

یان

باش بوونی باری ئابوری کوردستان کاریگەری ئیجابی هەبوو لە سەر زیادبوونی ژمارەی زانکۆ

ئەهلییەکان لە کوردستان

خراپبوونی باری ئابوری کوردستان لە دوای

زانکۆ ئەهلییەکان.‏

لەم دووبابەتەدا:‏

٤١٠٤

٠٤١

بۆتە هۆکاری کەمبوونەوەی ژمارەی خوێندکاران لە

لە یەکەم کە تایبەتە بە پرسی ماددەی و تۆ پرسیارت کردووە،‏ دەڕۆی دیدار لە گەڵ ژمارەیەک

کەسایەتی کەرکوکی،‏ ئەندامانی پارلەمانی شارەکە،‏ ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک،‏ پارێزگار،‏

حزبەکانی کەرکوک،‏ لێژنەی ناوچە جێناکۆکەکان لە پارلەمانەکانی کوردستان و عێراق.‏ لە ئەنجامی دیدار

ڕێبازەاکین توژژیيەوە

زاىکۆی لوبياین فەرەویس – کۆلێژی ایسا و پەیوەهدییە هێودەوڵەتییەاکن/بەیش دیبلۆمایس و پەیوەهدییە هێودەوڵەتییەاکن –

س میس تەری دووەم – قۆانغی سێیەم/‏ بەایهیان و ئێواران

و پرسیارکردن لەو بەڕێزانە بە کۆمەڵێک زانیاری نوێ دەگەیت کە پێشتر نەتبووە،‏ لە ئەنجامی

لێکدانەوەی ئەو زانیاریانە دەتوانی بە وەاڵمی پرسیارەکانت بگەیت.‏

لە بابەتی دووەم کە تایبەت بە دۆخی ئابوری و زانکۆ ئەهلییەکان،‏ دەڕۆیە زانکۆکان و بەراورد دەکەیت

لە نێوان ژمارەی خوێندکارەکانیان پێش و دوای کە سەرەتا قەیرانی ئابوری کوردستانە.‏

دواتر راپرسییەک لە نێوان قوتابیانی ئەو زانکۆیە ئەنجام دەدەیت و پرسیاری ئەوە دەکەیت کە قەیرانی

ئابوری چەند کاریگەری هەبووە لەسەر ژمارە و زیادی و کەمی قوتابیان لە زانکۆ ئەهلییەکان،‏ بە تایبەت

کە هەموومان دەزانین کرێی خوێندن بەرزە و بۆ ئەو دۆخە ئابووریە خراپە کاریگەری لە سەر چینی

ناوەڕاست و فەرمانبەران بە توندی کردووە.‏

٤١٠٤

٤١٠٤

بەم جۆرە بە دوو میتۆدی جیاواز دەتوانی وەاڵمی پرسیارەکانت بدەیتەوە یان گریمانەکەت تاقی بکەیتەوە.‏

ئەم دوو رێگایەی سەرەوە پێی دەگوترێ میتۆدی توێژینەوە و لە بەشێک لە پیشەکی باسی دەکەیت.‏

چوارەم:‏

میتۆدەکانی توێژینەوە

بە گشتی توێژینەوە بە دوو میتۆد ئەنجام دەدرێت،‏ هەر کامیانت بەکار هێنابێ،‏ دەبێ بە کورت و پوختی لە

پێشەکی توێژینەوەکەتدا ئاماژەی بۆ بکەیت:‏

آ:‏ میتۆدی جۆرایەتی

Dr. Hemn Merany

Date 4/4/2018

Observation

Qualitative method

ئامانجی ئەو جۆرە توێژینەوەیە گەڕانەوە بە دوای دۆزینەوەی هۆکارەکان،‏ پاڵنەرەکانی بابەتێکی

دیاریکراو،‏ هەروەها هەوڵ دەدات لە بابەتەکە تێبگات کە چۆن گەشەی کردووە و بەرەو کوێ دەڕوات.‏ بۆ

ئەوەی ئەو جۆرە توێژینەوەیە ئەنجام بدەیت پێویستت بە ژمارە نیە چونکە ئامانجی ئەو توێژینەوەیە

گشتاندن نیە.‏ بۆیە ئەو تەکنیکانەی بەکار دەهێندرێن بریتین لە تەکنیکی کۆکردنەوەی راو و بۆچوون و

تێگەیشتنی جۆراوجۆر وەکو ئەنجامدانی دیداری رووبەروو،‏ دیدار بە تەلەفون یان دیدار لە رێی

ئینتەرنێت و سکایپەوە،‏ کۆکردنەوەی گروپێک لەو خەڵکانەی دەتەوێ بیروڕایان بزانی کە پێی دەگوترێ

ئەمەش لە

یان ئەنجامدانی چاودێریکردنی بەشداربووان

فۆکەس گروپ

رێی چاودێرکردنی راستەوخۆی ئەو کەسانەی دەتەوێ توێژینەوەیان بکەیت بۆ ئەوەی هەڵسوکەت و

بیروڕایان بزانی و لە الی خۆت وەکو داتا تۆماریان بکەیت.‏

Focus group

بە گشتی نمونەی ئەم جۆرە توێژینەوەیە بچووکە چونکە مەبەستەکە ئەوە نیە کە ئەنجامەکانی ئەو

توێژینەوە بگشتێندرێ بە سەر تەواوی کۆمەڵگە.‏ بۆ نمونە کاتێک میتۆدی دیدارکردن بەکار دەهێنی،‏

کەس بۆ توێژینەوەی گەورەی وەکو

کەس تا پێویستت بەوە نیە هەزار کەس ببینی بەڵکو تەنیا دکتۆرا بەسە.‏

٤١

٤١

ڕێبازەاکین توژژیيەوە

زاىکۆی لوبياین فەرەویس – کۆلێژی ایسا و پەیوەهدییە هێودەوڵەتییەاکن/بەیش دیبلۆمایس و پەیوەهدییە هێودەوڵەتییەاکن –

س میس تەری دووەم – قۆانغی سێیەم/‏ بەایهیان و ئێواران

ب:‏ میتۆدی چەندایەتی Quantitative method

ئەم جۆرە توێژینەوە ئامانجی بەدەستهێنانی ژمارە و ئامارە بۆ ئەوەی لە گەشە و پوکانەوەی دیاردەیەک

تێبگەیت و لە رێی ئەو نمونەی توێژینەوە بتوانێ ئەنجامێکی گشتگیر بەسەر نمونەیەکی گەورەتر بەدەست

بهێنێ.‏ بۆ نمونە لە رێی ئەنجامدانی توێژینەوەیەکی چەندایەتی دەربارەی هەڵوێستی هاواڵتیانی کوردستان

بەرامبەر ئاوارەکانی سوریا و عێراق دەتوانی بە ئەنجامێکی گشتی بگەیت کە هەڵوێستی هاواڵتیانی

کوردستان بەرامبەر ئەو خەڵکە ئاوارە پیشان بدات.‏ هەرێمی کوردستان چەند ملیۆن کەسە،‏ تۆ لە

توێژینەوەکەت رەنگە تەنیا کەس وەربگریت بەاڵم گشتاندن بۆ ئەنجامەکانی دەکەیت.‏ باشترین

تەکنیکی ئەنجامدانی ئەو توێژینەوەیە کاری مەیدانییە کە راپرسییە بە شێوە جۆراوجۆرەکانی راپرسی

رووبەروو،‏ راپرسی ئۆنالین و راپرسی تەلەفون.‏ بۆ ئەوەی بتوانی گشتاندن بۆ ئەنجامەکانی راپرسییەکە

بکەیت دەبێ هۆشیار بیت لە هەڵبژاردنی نمونەی توێژینەوەکەت و بە جۆرێک ئەو نمونەیە هەڵبژێری کە

نوێنەرایەتی زۆرینەی خەڵک بکات.‏ لێکۆڵەران باس لەوە دەکەن کە نمونەی ڕەمەکی ( عەشوائی(‏

باشترین جۆری نمونەیە بۆ ئەوەی ئەنجامەکان لە واقیع نزیک بێ.‏

٠١١١

پێنجەم:‏ ئامانجەکانی توێژینەوە

پاش ئەوەی پرسیارەکان یان گریمانەکانت بە دروستی نوسی،‏ پێویستە ئامانجەکانی توێژینەوە باس بکەیت.‏

ئامانجەکان زیاتر روونکردنەوەی رێگاکانی وەاڵمدانەوەی پرسیارەکان یان تاقی کردنەوەی گریمانەکانە.‏

بۆ نمونە دەربارەی نمونەکانی سەرەوە،‏ لە پرسی ماددەی ‎٠٤١‎دا،‏ لە ئامانجەکانی توێژینەوەدا دەتوانی

بنووسیت:‏

ئامانجی ئەو توێژینەوەیە لێکۆڵینەوەیە لەو هۆکارانەی بەشداریان کردووە لە دواخستن و پەکخستنی

ماددەی ٠٤١ ی دەستوری عێراق.‏ توێژینەوەوە هەوڵ دەدات لە هۆکارە ناوخۆیی و هەرێمی و

نێودەوڵەتییەکان بە جیاجیا بکۆڵێتەوە و رۆڵ و ئاستی بەشداریان دەست نیشان بکات.‏ ئەمەش لە پێناوی

ئەوەی بەرچاوروونیەکی تەواو دەربارەی جێبەجێ نەکردنی ئەو دەقە دەستووریە بخرێتە بەر دەست.‏

هەروەها ئامانجێکی دیکەی توێژینەوە بریتیە لە خستنە روو و لێکدانەوەی ئەو لێکەوتە خراپانەی

دواخستنی ئەو ماددەیە بەجێی هێشتووە لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا و

هەروەها کاریگەرییەکانی بەسەر ئیدارەکردنی ئەو ناوچانە و پەیوەندیی نێوان خەڵک.‏

شەشەم:‏ کێشەکانی بەردەم توێژینەوە:‏

Dr. Hemn Merany

Date 4/4/2018

ڕێبازەاکین توژژیيەوە

زاىکۆی لوبياین فەرەویس – کۆلێژی ایسا و پەیوەهدییە هێودەوڵەتییەاکن/بەیش دیبلۆمایس و پەیوەهدییە هێودەوڵەتییەاکن –

س میس تەری دووەم – قۆانغی سێیەم/‏ بەایهیان و ئێواران

٤١

ئەگەر لە کاتی ئەنجامدانی توێژینەوەدا هەندێ بەربەست و کێشەت هاتە پێش،‏ باشە لە پێشەکیدا باسیان

بکەیت بۆ ئەوەی سەرپەرشتیار و ئەو مامۆستایانەش کە دواتر گفتوگۆی توێژینەوەکەت دەکەن لە گەڵ

خوێنەرات بە گشتی ئاگاداری ئەو کەموکوڕیانە بن کە لە کاتی ئەنجامدانی توێژینەوەکەت هاتونەتە پێشت.‏

بۆ نمونە سەرەتا بڕیارت دابوو کە دیدار لە گەڵ کەس لە بەرپرسانی هەر پێنج هێزی سەرەکی

کوردستان ئەنجام بدەیت بەاڵم یەکێک لە هێزەکان ئامادە نەبوو رێگە بدات بەرپرسەکانی قسەت بۆ بکەن،‏

دەبێ لە پێشەکیدا وەکو کێشە و بەربەرستی بەردەم توێژینەوەکەت باسی بکەیت.‏

حەوتەم:‏ دیزاینی توێژینەوە

لەم بەشەی کۆتایی پێشەکیدا دەبێ بە شێوەیەکی پوخت باس لە دیزاینی توێژینەوەکەت بکەیت کە دابەشت

کردۆتەوە سەر چەند بەش و دەروازە و ناونیشانەکانیان بڵێی.‏ بۆ نمونە:‏

ئەم توێژینەوەیە دابەشکراوەتە سەر چوار بەش.‏ بەشی پێشەکی تەرخان کراوە بۆ ناساندنی بابەتەکە و

بایەخەکانی و پرسیارەکانی توێژینەوە و میتۆد و بەربەرستەکانی بەردەم توێژینەوە.‏ بەشی دووەم تەرخان

کراوە بۆ ....... بەم جۆرە دیزاینی توێژینەوەکەت دەخەیتە روو.‏

Dr. Hemn Merany

Date 4/4/2018

Hooray! Your file is uploaded and ready to be published.

Saved successfully!

Ooh no, something went wrong!