Views
8 months ago

W3 RM

ڕێبازەاکین

ڕێبازەاکین توژژیيەوە زاىکۆی لوبياین فەرەویس – کۆلێژی ایسا و پەیوەهدییە هێودەوڵەتییەاکن/بەیش دیبلۆمایس و پەیوەهدییە هێودەوڵەتییەاکن – س میس تەری دووەم – قۆانغی سێیەم/‏ بەایهیان و ئێواران پوختە دەبێ بە جۆرێک بنووسرێ و دیزاین بکرێ کە ئەم خااڵنەی خوارەوە لە دوای یەکتری و بە ریز لە خۆ بگرێت:‏ 1. ئەمانجی گشتی و کێشەکانی توێژینەوە کە تۆی توێژەر تاوتوێیان دەکەیت The overall purpose of the study and the research problem(s) you investigated. .2 The basic design of the study .3 Major findings or trends found as a result of your analysis .4 دیزاینێکی سادەی توێژینەوەکەت ئاکامە گرنگەکانی توێژینەوەکەت کە لە ئەنجامی لێکدانەوەکانت بە دەستت هێناون پوختەیەک لەو ئەنجام و هەڵسەنگاندن و لێکدانەوانەی کە لە ئەنجامی توێژینەوەدا بە دەست هێناون.‏ A brief summary of your interpretations and conclusions 1 . )1 )2 واتە دەبێ لە ناو پوختەدا بە خوێنەر بڵێت کە ئامانجت لە ئەنجامدانی ئەو توێژینەوەیە چیە و چ کێشەیەکت باس کردووە،‏ توێژینەوەکەت چۆن دیزاین کردووە و دابەشت کردۆتە سەر چەند بەش.‏ لە ئەنجامی ئەو کارە زانستیەدا بە چی گەیشتوویت و چۆن لێکدانەوەت بۆ ئەنجامەکان کردووە،‏ هەروەها لە کۆتاییدا پوختەیەک لە ئەنجامەکانی توێژینەوەکەت و هەر پێشنیارێک هەبێ بە پوختی.‏ لە ناو پوختەدا دەبێ خۆت بپارێزی لە درێژدادڕی و خستنە رووی زانیاری ورد و داتا چونکە ئەمانە دەبێ لە ناوەڕۆکی توێژینەوەدا بە درێژی باس بکرێن.‏ پوختە نابێ ئەم بابەتانەی خوارەوەی تێدا بێ:‏ نابێ زانیاری درێژ و پاشخانی بابەتەکە باس بکرێ نابێ ئاماژە بە توێژینەوەکانی پێشوو بکرێ،‏ بۆ نمونە نابێ بگوترێ کە بە گوێرەی توێژینەوەی ناوەندی ڕاند،‏ بۆ نمونە،‏ یان بە گوێرەی ئەو توێژینەوانەی لەم دواییانە ئەنجامدراون،‏ هتد.‏ ئەمە لە زمانی زانستی پێی دەگوترێ ئەدەبیات یان توێژینەوەکانی پێشوو نابێ رای لێکۆڵەرانی دیکە لە شێوەی وەرگرتنی راستەوخۆ ‏"بۆ نمونە"‏ لە نێو پوختە بەکار بهێندرێ.‏ نابێ کورتکراوە و دەستەواژەی نا روون بەکار بهێندرێ کە سەر لە خوێنەر بشێوێنێ نابێ هیچ جۆرە وێنە و گراف و خشتە و نەخشە لە نێو پوختەدا بەکار بهێندرێ.‏ Literature )3 )4 )5 - USC Libraries (N.D). Organising your social science research paper: 3. The Abstract. Available online at: http://libguides.usc.edu/writingguide/abstract Dr. Hemn Merany Date 4/4/2018 1 بۆ زانیاری زیاتر سەیری ئەم سەرچاوەیە بکە:‏

ڕێبازەاکین توژژیيەوە زاىکۆی لوبياین فەرەویس – کۆلێژی ایسا و پەیوەهدییە هێودەوڵەتییەاکن/بەیش دیبلۆمایس و پەیوەهدییە هێودەوڵەتییەاکن – س میس تەری دووەم – قۆانغی سێیەم/‏ بەایهیان و ئێواران پێشەکی:‏ پێشەکی بەشێکی یەکجار گرنگی توێژینەوەی زانستیە و دەبێ بە زمانێکی پاراو و روون،‏ بە شێوەیەکی دەداتە خوێنەر.‏ پێشەکی ورد بنووسرێ چونکە ئەمە ئەو بەشەیە کە یەکەم سەرنج باش خوێنەر رادەکێشێ بۆ خوێندنەوەی تەواوی توێژینەوەکەت و رەنگە خستنەروو یان کۆمێنت و سەرنجیشی لەسەر بنووسێ،‏ بە پێچەوانەوە پێشەکی خراپ خوێنەر وا لێ دەدات کە حەزی تەواوکردنی توێژینەوەکە لە دەست بدات.‏ First impression پێشەکی پێویستە چەند بەشێک لە توێژینەوەکەت تاوتوێ بکات بەم جۆرەی خوارەوە:‏ یەکەم:‏ پاشخانی توێژینەوە Background هەر لە سەرەتای نوسینی پێشەکی،‏ پێویستە بە پوختی باس لە پاشخانی ئەو بابەتە بکەیت کە بۆتە جێی سەرنجی توێژینەوەکەی تۆ.‏ لێرەدا بە گشتی باس لەو هەندێ زانیاری و باکگراوندی مێژوویی ( ئەگەر هەبێ(‏ هی بابەتەکە دەکەیت کە چۆن گەشەی کردووە و چ قۆناغێکی بڕیووە.‏ دواتر دێی باس لەوە دەکەیت کە ئەو بوارە لە الیەن خەڵکی دیکەش توێژینەوەی جۆراوجۆری لەسەر کراوە بەاڵم ئەو دیووەی کە تۆ هەڵتبژاردووە،‏ یان فەرامۆش کراوە یان تازەیە و تۆ دەتەوێ لەو الیەنەش لێکۆڵینەوە بکەیت.‏ واتە لە ئەنجامی خستنە رووی ئەو پاشخانە،‏ تۆ جگە لەوەی دەتەوێ هەندێ زانیاری پێشوەختە بدەیتە خوێنەر،‏ هەروەها دەتەوێ پیشانی خوێنەری بدەیت کە لە کوێی زانستدا توێژینەوەکەی تۆ جێگا دەگرێ.‏ واتە ئەو بۆشاییە لە ئەدەبیاتی ئەو بابەتە چیە کە توێژینەوەکەی تۆ دەیەوێ پڕی بکاتەوە.‏ ئەم پاشخانە وردە وردە شۆڕت دەکاتەوە بۆ ئەوەی بچیتە نێو بەشی دووەمی پێشەکی توێژینەوەکەت کە پێی دەگوترێ کێشەکانی توێژینەوە.‏ دووەم:‏ کێشەی توێژینەوە:‏ ٠٤١ لەم بەشەی نێو پێشەکیدا دەبێ توێژەر بە وردی باس لە ئەو کێشەیە بکات کە توێژینەوەکەی دەیەوێ تاوتوێی بکات.‏ لێرەدا دەبێ بە زیاتر لە پەرەگرافێک بە درێژتر باس لەو بابەتە بکات کە بە الی توێژەر کێشەیەکە یان بابەتێکە لە بوارێکی زانستیدا توێژینەوەی دەربارە نەکراوە.‏ بۆ نمونە ئەگەر دەتەوێ توێژینەوە دەربارەی جێبەجێ نەکردنی ماددەی بکەیت.‏ لەم بەشەی توێژینەوەکەدا باس لەوە دەکەیت کە ئەو ماددەیە ماوەیەکی باشی بەسەردا تێپەڕیووە و جێبەجێ نەکراوە.‏ جێبەجێ نەکردنیشی کێشە سیاسیەکانی زیاتر کردووە لە نێوان هەولێر و بەغدا و متمانەی نێوان ئەو دوو الیەنەی بە یەکتری الواز کردووە.‏ جارێ نازانرێ هۆکارەکانی جێبەجێ نەکردنی ئەو ماددەیەی دەستووری عێراق چین تا نەڕۆیتە نێو بنج و بنەوانی و لێکۆڵینەوەی دەربارە نەکەیت.‏ Dr. Hemn Merany Date 4/4/2018

Scarica .pdf - RM S.n.c.
porspekt Acond Therm nove.indd - AMON RM, s.r.o.
RM GASTRO katalog 2008 / 2009 - Klimatechnik
Katalog Hallde 2012 - RM Gastro
Cenník Bosch-Profi - RM Náradie
RM GASTRO katalog 2008 / 2009 - Klimatechnik
CD RM Gastro 2005/06 - Klimatechnik
RM Gastro - nowości 2013 - Gastrosklep
ouín merono¡óo¡cn ¡msnm man m mnmncnc¡ón rm msnnnouo
MPPS Izvestaj za siromastija vo RM 2010.pdf
Page 1 ' mėlárlrfnris „Hem“ il: mama rm 'txńäuîftiûvdānu Manganim ...
скачать 35 Мб - rm consultants russia
Page 1 YAMAHA n_N _.m SM ___.; Rm P ę JL Ne@ Sîiream Line ...
Page 1 ., .. ` Pm :mm by; .swim rm n_wmouam 1.m1.|.0fl\t: _ _ EDITO ...
Page 1 ciwnrdg b h1.. 'Hmm rm 51: Lieut. T, H. hulLllllJF'. „G www ...
STRIKE UP A U WU-STEP TUNE am am I'M [RAZY rm: fl1[_ ...
Page 1 ANLEITUNG fm .m S O y n@ rm .m fm .m S O y n. W W W ...
RM GASTRO katalog 2008 / 2009 - Klimatechnik