09.02.2018 Views

Kumelksfrie-kostraad-Kurdisk-Norsk

Create successful ePaper yourself

Turn your PDF publications into a flip-book with our unique Google optimized e-Paper software.

Sorani/Kurdisk

پێشەکی

ئامۆژگاری دەربارەی خۆراک

کە شیری مانگا ی تێدا نەبێت

بەر لە هەموو شتێک،‏ گرنگە جیاوازی بکرێت لە نێوان خۆراکی بێ الکتۆز و خۆراک کە شیری مانگای تێدا

نەبێت.‏ ئەم نامیلکەیە بۆ ئەو کەسانەیە کە هەستیارن بەرامبەر بە پرۆتینی شیری مانگا یان شیر دەدەن بە ساوای

هەستیار بەرامبەر بە پرۆتینی شیری مانگا.‏ لە حاڵەتی هەستیاری بەرامبەر بە پرۆتینی شیری مانگادا،‏ سیستەمی

بەرگریی لەش کاردانەوەی بەرامبەر بە شیرەکە دەبێت و بە ‏''دوژمن''ی دەزانێت بۆیە وا پێویست دەکات کە شیر

بە هیچ شێوەیەک لە خۆراکەکەدا نەبێت.‏ الکتۆزپێنەکەوتن بریتییە لەوەی کە مرۆڤ گرفتی شیکردنەوەی شەکری

شیر ‏)الکتۆز(ی ناو خۆراکی هەیە و واتە بە دەگمەن پێویست دەکات مرۆڤ خۆراکێک بخوات کە بە هیچ

جۆرێک پڕۆتینی شیری تیدا نەبێت،‏ هەروەک لە حاڵەتی هەستیاری بەرامبەر پرۆتینی شیری مانگادا پێشنیار

دەکرێت.‏

ئەو پێکهاتە و بەرهەمانەی کە پرۆتینی شیریان تێدایە :

کرێمفرێش

شیری ترش

دۆندرمە

کەرەی لۆرک

شیر

ئەلبومین ‏)پرۆتین(ی شیر

پاوردەری شیری بێچەوری

نانی وردکراو

پاودەری شیری وشک

کرێم

پرۆتینی شیر

شووژی،‏

پەنیراو

کاسین/کاسینات

پەنیری کۆتج ‏)کێسۆ(‏

پاودەری شیری کەرەلێگیراو

مارگەرین

پاودەری شیر

سۆدیۆم کاسینات

پاودەری پەنیر

پەنیر

پاودەری شووژی

ماست

‏*الکتۆز لە دەرماندا،‏ بە ڕادەیەکی بەرچاو،‏ پرۆتینی شیری مانگای تێدا نییە و پێویست ناکات خۆی لێ بە دوور بگیرێت.‏

بە پێچەوانەوە،‏ الکتۆز لە خواردەمەنیدا دەشێت ڕادەیەکی زیاتری تێدا بێت و دەشێت پێویست بکات خۆی لێ بە دوور بگیرێت.‏

زانیاری کە دەبێت لەالیەن کارمەندی تەندروستی و کارمەندی چاودێریی نەخۆشەوە بدرێت .

شپا

پێخۆر

هەموو جۆرەکانی پەنیر شیری تێدایە.‏ گۆشتی ساغ بۆ نموونە،‏ ڕانی کواڵو یان بە دووکەڵ

ئامادەکراوی بەراز شیری تێدا نییە.‏ بەاڵم دەشێت نیوەئامادەکراو بۆ نموونە سۆسەج و جگەر

هەندێکجار شیری تێدا بێت،‏ جۆرێک هەڵبژێرە کە شیری تێدا نەبێت

گۆشت و ماسی

هەموو گۆشتێکی ساغ شیری تێدا نییە،‏ بەاڵم گۆشتی نیوەئامادەکراو دەشێت شیری تێدا بێت.‏

هەمیشە،‏ بەوردی پێکهاتەکانی بەروبوومی گۆشت وەکو سۆسەج،‏ پودینگی خوێن،‏ گۆشتی ماسی

ئامادەکراو لە شێوەی چیلکە یان تۆپدا و هتد بخوێنەرەوە

میوە و سەوزە و پەتاتە

هەموو شیریان تێدا نییە ئەگەر ساغ بن ‏)تەنانەت کواڵو و لەقوتووکراویش(،‏ بەاڵم نیوەئامادەکراو

وەکو پاودەری شۆربا و پاودەری پەتاتە بە شێوەیەکی گشتی شیریان تێدایە

شتی تر

زۆر وریا بە لەگەڵ هەموو جۆرەکانی نیوەئامادەکراودا.‏ لەو شتانەدا کە هەرگیز پێت وا نییە

شیری تێدا بێت،‏ دەشێت تێیدا بێت.‏ بۆ نموونە زۆر ئاگات لە ماجی،‏ خواردن یان سۆسی

ئامادەکراو،‏ شیرینی،‏ شوکالد و چپس بێت.‏

وزە و بژێو

منداڵی ساوا و منداڵی بچووک

منداڵی ساوا و منداڵی بچووک،‏ پێویستی زۆریان بە وزە و بژێو هەیە.‏ خواردنێکی بێشیر،‏

بەئاسانی،‏ دەشێت خۆراکێکی کەموزە و کەمبژێو بێت بۆیە بەرهەمەکانی شیر بەشێکی گەورەن لە

کولتوری خواردنمان.‏ لەبەرئەوە مرۆڤ دەبێت زۆر ئاگاداری ئەوە بێت کە منداڵ،‏ ئەوەی لە

شیر دەبڕێنەوە،‏ جێگرەوەی تەواو و گونجاو بە گوێرەی پێویستییان بدرێتێ.‏ قسە لەگەڵ

پزیشکەکەت یان ئامۆژگاریدەری خۆراکدا بکە .

کالسیۆم

بەروبوومی شیر،‏ بەشێکی زۆری پێویستی لەش بە كالسیۆم دابین دەکات،‏ ئەگەری پێویستبوونی

وەرگرتنی کالسیۆمی زیادە پەیوەستە بەوەی کە بەروبوومەکانی شیر بە چی جێیان دەگیرێتەوە.‏ قسە

لەگەڵ پزیشکەکەت یان ئامۆژگاریدەری خۆراکدا بکە .

رشی

ڕێساکانی نیشانەکردن

شتی تر کە دەبێت ڕەچاو بکرێن :

لیستی پێکهاتە ی خواردەمەنی

بەگوێرەی ڕێساکانی ئەوروپا بۆ نیشانەکردن،‏ ئەگەر شیر و بەروبوومەکانی لە خواردەمەنییەکدا

هەبوون،‏ ئەوا پێویستە هەمیشە لە لیستی پێکهاتەکاندا هەبن.‏ بیکە بە خوو،‏ کە هەمیشە پێکهاتەکان

بخوێنیتەوە،‏ لیستی کەرەستە و چۆنێتیی ئامادەکردنی خواردن دەشێت هەردەم بگۆڕدرێت و ئەو

شتەی کە پێشتر شیری تێدا نەبووە ڕەنگە ئێستا تێیدا بێت یان بە پێچەوانەوە

خواردەمەنی

بەرهەمە کانی شیر

هەموو جۆرەکانی شیر و بەروبوومەکانی نابێت بە هیچ جۆرێک لە خۆراکەکەدا هەبن و دەبێت

بەرهەمی تر جێیان بگرنەوە.‏ لە دووکانەکاندا چەندەها ئەڵتەرناتیڤ هەن کە لە دانەوێڵە،‏ برنج یان

سۆیا دروست کراون.‏ ئەمانە بۆ گەورەسااڵن و مندااڵنی گەورە زۆر باشن.‏ پێویستی وزە و بژێو،‏

ئەو جێگرەوانە دیاری دەکەن کە مرۆڤ دەتوانێت جێگای بەرهەمەکانی شیریان پێ بگرێتەوە.‏

منداڵی ساوا و منداڵی بچووک زۆرجار پێویستیان بە چێگرەوەی تایبەت هەیە بە ڕەچەتە

شیری مەڕ و بزن

پڕۆتینی شیری ئاژەڵەکانی تریش وەکو مەڕ و بزن بە ڕادەیەکی زۆر لە شیری مانگا دەچن،‏ بۆیە

دەبێت خۆی لێ بە دوور بگیرێت

چەوری ی خواردندروستکردن

کەرە و مارگەرین بە گشتی شیریان تێدایە.‏ ئەگەر پێویستی مارگەرین لە ئارادا بوو ئەوا جۆری

بێشیر هەیە.‏ ڕۆنی پاك،‏ شیریان تێدا نییە

نان

زۆر جۆری نان بێشیرن،‏ کاتێک کە بە شێوەیەکی گشتی بە ئاو و ڕۆن دروست دەکرێن بەاڵم

لەگەڵ ئەوەشدا لیستی پێکهاتەکەی بخوێنەرەوە.‏ شیرینی و ئیشی هەویر بە زۆری شیر و مارگەرین

یان کەرەی تێدایە

لەپە

دانەوێڵەی ڕووت شیری تێدا نییە،‏ بەاڵم،‏ بۆ نموونە،‏ شیرەوای بڕوێش و برنج،‏ بەپێێ نەریت،‏

بە شیر ئامادە دەکرێن لە کاتێکدا لەپەی دانەوێڵە ‏)هاڤرێ(‏ و لەپەی پڕووشی جۆ بە ئاو ئامادە

دەکرێن

www.meadjohnson.no

لە ماڵپەڕەکەدا :

ئامۆژگاریدەری خۆراک یان پزیشکی منداڵ دەتوانێت

وەاڵمی پرسیارەکانت بداتەوە دەربارەی منداڵ و

هەستیاری بەرامبەر بە پرۆتینی شیر.‏

داوای ڕەچەتەی ئامادەکردنی خۆراکی بێ پرۆتینی شیر ی

مانگا و شتی تر بکە یان لە ماڵپەڕەکەوە دایبگرە

زیاتر دەربارەی بەرهەمەکانمان بخوێنەرەوە.‏

بۆ زانیاری زیاتر یاخود پرسیارکردن :

پەیوەندی بکە بە بەشی خزمەتگوزارییەوە

23 00 تەلەفۆن ٠٨٥Tel. ٣٣23 ٠٥٥ 96 - ٥٨

LGG® مارکەیەکی تۆمارکراوە لەالیەن کۆمپانیای سنوورداری ڤالیۆوە .

‏*مارکەی بازرگانی مید جۆنسۆن و شەریکەکانی©‏ ٣١٠٢

مید جۆنسۆن و شەریکەکانی.‏ هەموو مافەکان پارێزراون.‏

LGG® مارکەیەکی تۆمارکراوە لەالیەن کۆ

ABIGO Medical AS

Eidsbergveien 43, 1811 ASKIM

Tlf. 23 96 23 00

مێدیک و مید جۆنسۆن نوتریشیون پشتگیری لە پێشنیارەکانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهان

دەکات سەبارەت بەوەی کە شیری دایک باشترین خۆراکە بۆ منداڵی

(WHO) ، ساو

2014-01

و

‏*مارکەی بازرگانی مید جۆنسۆن و شەریکەکانی©‏ ٣١٠٢

مید جۆنسۆن و شەریکەکانی.‏ هەموو مافەکان پارێزراون.‏

Hooray! Your file is uploaded and ready to be published.

Saved successfully!

Ooh no, something went wrong!