07.04.2018 Views

W3 RM

Create successful ePaper yourself

Turn your PDF publications into a flip-book with our unique Google optimized e-Paper software.

ڕێبازەاکین توژژیيەوە

زاىکۆی لوبياین فەرەویس – کۆلێژی ایسا و پەیوەهدییە هێودەوڵەتییەاکن/بەیش دیبلۆمایس و پەیوەهدییە هێودەوڵەتییەاکن –

س میس تەری دووەم – قۆانغی سێیەم/‏ بەایهیان و ئێواران

ب:‏ میتۆدی چەندایەتی Quantitative method

ئەم جۆرە توێژینەوە ئامانجی بەدەستهێنانی ژمارە و ئامارە بۆ ئەوەی لە گەشە و پوکانەوەی دیاردەیەک

تێبگەیت و لە رێی ئەو نمونەی توێژینەوە بتوانێ ئەنجامێکی گشتگیر بەسەر نمونەیەکی گەورەتر بەدەست

بهێنێ.‏ بۆ نمونە لە رێی ئەنجامدانی توێژینەوەیەکی چەندایەتی دەربارەی هەڵوێستی هاواڵتیانی کوردستان

بەرامبەر ئاوارەکانی سوریا و عێراق دەتوانی بە ئەنجامێکی گشتی بگەیت کە هەڵوێستی هاواڵتیانی

کوردستان بەرامبەر ئەو خەڵکە ئاوارە پیشان بدات.‏ هەرێمی کوردستان چەند ملیۆن کەسە،‏ تۆ لە

توێژینەوەکەت رەنگە تەنیا کەس وەربگریت بەاڵم گشتاندن بۆ ئەنجامەکانی دەکەیت.‏ باشترین

تەکنیکی ئەنجامدانی ئەو توێژینەوەیە کاری مەیدانییە کە راپرسییە بە شێوە جۆراوجۆرەکانی راپرسی

رووبەروو،‏ راپرسی ئۆنالین و راپرسی تەلەفون.‏ بۆ ئەوەی بتوانی گشتاندن بۆ ئەنجامەکانی راپرسییەکە

بکەیت دەبێ هۆشیار بیت لە هەڵبژاردنی نمونەی توێژینەوەکەت و بە جۆرێک ئەو نمونەیە هەڵبژێری کە

نوێنەرایەتی زۆرینەی خەڵک بکات.‏ لێکۆڵەران باس لەوە دەکەن کە نمونەی ڕەمەکی ( عەشوائی(‏

باشترین جۆری نمونەیە بۆ ئەوەی ئەنجامەکان لە واقیع نزیک بێ.‏

٠١١١

پێنجەم:‏ ئامانجەکانی توێژینەوە

پاش ئەوەی پرسیارەکان یان گریمانەکانت بە دروستی نوسی،‏ پێویستە ئامانجەکانی توێژینەوە باس بکەیت.‏

ئامانجەکان زیاتر روونکردنەوەی رێگاکانی وەاڵمدانەوەی پرسیارەکان یان تاقی کردنەوەی گریمانەکانە.‏

بۆ نمونە دەربارەی نمونەکانی سەرەوە،‏ لە پرسی ماددەی ‎٠٤١‎دا،‏ لە ئامانجەکانی توێژینەوەدا دەتوانی

بنووسیت:‏

ئامانجی ئەو توێژینەوەیە لێکۆڵینەوەیە لەو هۆکارانەی بەشداریان کردووە لە دواخستن و پەکخستنی

ماددەی ٠٤١ ی دەستوری عێراق.‏ توێژینەوەوە هەوڵ دەدات لە هۆکارە ناوخۆیی و هەرێمی و

نێودەوڵەتییەکان بە جیاجیا بکۆڵێتەوە و رۆڵ و ئاستی بەشداریان دەست نیشان بکات.‏ ئەمەش لە پێناوی

ئەوەی بەرچاوروونیەکی تەواو دەربارەی جێبەجێ نەکردنی ئەو دەقە دەستووریە بخرێتە بەر دەست.‏

هەروەها ئامانجێکی دیکەی توێژینەوە بریتیە لە خستنە روو و لێکدانەوەی ئەو لێکەوتە خراپانەی

دواخستنی ئەو ماددەیە بەجێی هێشتووە لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا و

هەروەها کاریگەرییەکانی بەسەر ئیدارەکردنی ئەو ناوچانە و پەیوەندیی نێوان خەڵک.‏

شەشەم:‏ کێشەکانی بەردەم توێژینەوە:‏

Dr. Hemn Merany

Date 4/4/2018

Hooray! Your file is uploaded and ready to be published.

Saved successfully!

Ooh no, something went wrong!