tawar 70
Create successful ePaper yourself
Turn your PDF publications into a flip-book with our unique Google optimized e-Paper software.
زۆر دەگمەنە کەسێک هەبێ لەسەر ئەم گۆی
زەوییە بژی و کێشەی نەبێ، ئێمەی مرۆڤ
ڕۆژەکان، کات، بەروارەکان، بەسەرماندا
تێدەپەڕن هەنێک جار خۆش هەندێک جار
ناخۆش .
ئەمە ژیانە وەک منداڵێکی یەک ڕۆژە دەست
بەژیان دەکەین قۆناغ بە قۆناغ گەورەدەبین
با هەر جەستەمان گەورەنەبێت و تەمەنمان
زیادنەکات جوانتر ئەوەیە لەرووی عەقڵییەوە
گەورەتربین وبیرکردنەوەمان فراوانتر و ژیرتر
وهۆشمەنتر بێت، باڕێگەنەدەین کەڕۆژەکانی
تەمەنمان هەروا بەسانایی بەسەرماندا تێپەڕن،
چەند خۆشە رۆژەکانی تەمەنمان لەیەکتر
جودا بن، با هەر ڕۆژە و هەوڵبدەین شتی
نوێ فێربین و بیکەینە ئەزموون بۆخۆمان،
هەریەک لە ئێمە کارەکتەری ژیانە هەندێ
کات زۆر دڵخۆش دەبین هەندێ کاتیش زۆر
خەمبار دەبین بێتاقەت دەبین بێزاردەبین ئازار
دەدرێین، دڵمان دەشکێت، دەبینە شکێنەر،
تەنیا دەکرێین، تەنیا دەبین، تووشی ماڵئاوایی
لەناکاو دەبین، جێمان دەهێڵن شکست دەهێنین،
بڕیاری هەڵە دەدەین . . . . . . . . هتد . هەموو
ئەمانە تێدەپەڕن سەرەتاکان کۆتاییەکیان
هەیە، بەاڵم ئەوەی گرنگە خۆمانین تاچەند
لەکاتی خۆشییەکان جڵەوی خۆمان لەدەست
نادەین و سوپاسگوزارین؟ تا چەند لەکاتی
ناخۆشییەکان ئارام دەگرین وسوپاسگوزارین
؟ تاچەند وانە لە ڕووداوهکانی ژیانمان
وەردەگرین و دەیکەینە ئەزموون بۆ خۆمان ؟.
کەواتە پێویستە هەموومان بەدوای ئەو
میکانیزمانەدا بگەڕێین کە رۆژەکانمان
بۆ جیاواز بکات و بتوانین بەرەنگاری
سەختیەکانی ژیان ببینەوە لە شوێنی خۆمان
نەوەستین، دەتوانین سوود لەم هەنگاوانەی
خوارەوە وەرگرین:
• لە هەڵەکانی ژیانتەوە فێر بە: ئەگەر دەتەوێ
لە هەر کەوتنێک هەڵبستیتەوە، دەبێت لە
هەڵەکانی ژیانت فێربی، نەهێڵی هەڵەکانی
ڕابردووت کار لە ئێستات بکەن و بیڕوخێنن،
بە شێوەیەکی ئەرێنی مامەڵە لەگەڵ هەڵەکانت
بکە و وانە و پەندیان لێوەربگرە .
• بیری نەرێنی لە هۆشت دەربێنە: بیری
نەرێنی دات دەبڕێنێ لە جیهانی دەرەوە،
ڕاستیت لێدەشارێتەوە ناهێڵێ ڕووناکی هیوا
ببینی، بۆیە دەبێ ئەو بیرە خراپانە وەدەربنێی
کە لەناختدا دەژی تاوەکو هەڵبستی و
سەرکەوتن بە دەستبێنی .
• متمانەت بە خودی خۆت هەبێ: هەوڵبدە
خاڵی بە هێزی ناوەوەی خۆت بناسی و
تەرکیز لەسەر ئەو خااڵنە بکەی تا دووبارە
متمانە بەخۆت بەدەست بهێنیتەوە.
• لۆمەی خۆت مەکە : دەستهەڵگرە لەسەر
کۆنەکردنی خۆت، چونکە هیچ مرۆڤێک نییە
هەڵە نەکات چونکە سەرکۆنەکردنی خۆت
t
a
w
a
r
70
124