16.08.2020 Views

tawar 70

You also want an ePaper? Increase the reach of your titles

YUMPU automatically turns print PDFs into web optimized ePapers that Google loves.

بەهاری 2020

70

ژنانی ئەفریقایی-‏ ئەمریکایی لە سەر ئەو باوەڕەن ئەو باسانەی پەیوەندی بە ژنانی ڕەش

پێستەوە هەیە،‏ دەبێت لە الیەن هەستەکانی ژنانی ڕەش پێست و ئەزموونەکانی خۆمانەوە

پشتڕاست بکرێتەوەو ئەوانەی بانگەشەی ئەوە دەکەن کە داناییەکەمان پشت بەستووە بە

مەعریفەناسی فێمنیستی ئەفریقا تەوەر،‏ نەریتیکی دەوڵەمەندیان لە بیرکردنەوەی فێمنیستی

ڕەش بەرهەم هێناوە.‏

بە شێوەیەکی نەریتی وەها ژنگەلێک لە ناو گۆرانیبێژانی بلووز،‏ شاعیرەکان،‏ ئۆتۆبایۆگراف

نووسەکان،‏ حیکایەت بێژەکان و ئەو وتاردەرانەدا بوون کە دان بە ڕەوا بوونیاندا نراوە لە الیەن

ژنانی ڕەش پێستی ئاساییەوە،‏ وەک کارناسانی بۆچوونی ژنانی ڕەش پێست.‏ تەنها ژمارەیەک

کەم لە زانایانی نائاسایی ئەفریقایی-‏ ئەمریکایی توانیویانە بەرەنگاری مەعریفەناسی پیاوانەی

ئەورووپا تەوەر ببنەوەو بە شێوەی ئاشکرا مەعریفەناسییەکی ئەفریقا تەوەر وەربگرن.‏

تەماشا کەن کە چۆن ئالیس واکێر Walker’s( )Alice وەسفی زۆرا نیل هۆرستۆن Zora(

)Neal Hurston دەکات:‏

لە زەینی مندا زۆرا نیل هۆرستۆن،‏ بیلی هالیدەی Holiday( )Billie و بێسی سمیت،‏ جۆرێک

سیانەی ناپیرۆز ( trinity ) unholy پێک دەهێنن،‏ زۆرا زیاتر سەر بە نەریتی ژنە ڕەش پێستە

گۆرانیبێژەکانە نەک « چینی ڕۆشنبیر«....‏ بە هەمان شێوەی بێلی و بێسی،‏ ئەو ڕێگای خۆی

گرتۆتە بەر،‏ باوەڕەی بە خواداکانی خۆی هەبوو،‏ بە دوای خەونەکانی خۆی دەکەوت و خۆی

لەوە دەبوارد خۆی لە خەڵکی ‏»ئاسایی«‏ جیا بکاتەوە.‏

زۆرا نیل هۆرستۆن تا بەر لە دەیەی ١٩٥٠ ‏)کەسێکی(‏ ڕیزپەڕ بوو،‏ ژمارەیەکی کەم لە

ژنانی ئەفریقایی-‏ ئەمریکایی خوێندنی بااڵیان تەواو دەکرد و زۆربەیان خۆیان لەگەڵ

مەعریفەناسی پیاوانەی ئەورووپا-‏ تەوەر دەگونجاند.‏ هەرچەند ژنان بە نوێنەرایەتی لە

بەرژەوەندییەکانی ژنانی ڕەش پێست کاریان دەکرد،‏ بەاڵم ئەم چاالکیانە لە ناو سنووردار

کردنێکی تەشەنەکردووی چەوسانەوەی ڕەگەزی،‏ جێندەریدا ئەنجام دەدرێن.‏ لێکۆڵەرانی

ڕەش پێست لە پێگەیەکدا بوون کە ئەوە ببینن کە ژنانی ئەفریقایی-‏ ئەمریکایی لە دیسکۆرسی

زاڵی زانستیدا دوور خراونەتەوە و لە ناوەرۆکی بەرهەمەکانیاندا بەزۆی ئەوە دەبیندرێت

کە حەز دەکەن ئەزموونی ژنە ڕەش پێستەکان لە بەرهەمەکانیاندا ڕەنگ بداتەوە.‏ بەهەموو

ئەمانەشوە،‏ پێگەی لەرزۆکیان لە دامەزراوە ئاکادێمیکییەکاندا ناچاری دەکرد کە پێبەند بنەوە

37

Hooray! Your file is uploaded and ready to be published.

Saved successfully!

Ooh no, something went wrong!