tawar 70
You also want an ePaper? Increase the reach of your titles
YUMPU automatically turns print PDFs into web optimized ePapers that Google loves.
هەڵسەنگاندنی ئەم ڕاستیانە. . . . ڕێژەیی گەرایی ،)Relativism( ڕوانینی دووهەمە کە وەک ئانتی تێز
و دەرئەنجامی ئاشکرای ڕەت کردنەوەی زانستە پۆزەتیڤیستییەکان باسی لێ دەکرێت. بە ڕوانینێکی
ڕێژەیی گەرایانە هەر گرووپە و بیرکردنەوەی تایبەتکراوی خۆی بەرهەم دەهێنیت و بیرکردنەوەی
هەر گرووپێک بە هەمان ئەندازەی بیرکردنەوەی گرووپەکانیتر بەهای خۆی هەیە. هیچ گرووپ
ناتوانێت بانگەشەی ئەوە بکات تەفسیر و ڕاڤەیەکی باشتری لە ڕاستی لە بەردەستە بە بەراورد لەگەڵ
گرووپەکانیتر. بەم مانایە، ڕێژەییگەرایی جۆرە ڕوانینێک دەخاتە ڕوو کە دژی ئایدۆلۆژیای زانستی
ئۆبژەکتیڤیسمە. چ ڕێژەیی گەرایی و چ زانستە پۆزەتیڤیستەکان وەک هەڵوێستی مەعریفەناسانە
stances( ،)epistemological هەم ئەوەیە گرینگی بوونی دۆخی تایبەت بۆ کاریگەری دانان لە سەر
بانگەشی دانایی گرووپەکان کەم دەکەنەوە و هەم ئەوەیە نایەکسانی نێوان گرووپەکانی داهێنەری
دانایی بندەستەکان و خاڵی بەهێز و سنووردارییەکانی ڕوانگەیەکی ناتەواو partial( limitations of
)perspective دەگەیەنێتە کەمترین ئاست.
بیرکردنەوەی فێمنیستی ڕەش ئەڵتەرناتیڤیکیتر لە بەرامبەر نۆرمە بەڕواڵەت دەرهەستەکانی زانست
و ئەو وتە ڕێژەییگەراییانەی کە گرووپە پێشبڕکێ کارەکانی دانایی لە سەری دەم لە یەکسانی
ئەدەن دەخاتە ڕوو. . . وەها تێڕوانینیک بۆ بیرکردنەوەی فێمنیستی ئەفریقا تەوەر ئەو ئیزنە بە
ژنانی ئەفریقایی- ئەمریکایی دەدات بۆ ئەوەی بۆچوونی ژنێکی ڕەش پێست ڕابکێشنە ناو دیالۆگێکی
مەعریفەناسی گەورەتروە کە کەڵکەڵەی ماتریکسی دەسەاڵتی هەیە. سەرەنجام، وەها دیالۆگ و
گفتووگۆگەلێک ڕەنگە بە خاڵێکمان بگەیەنێت کە لەوێدا »ئێلسا بارکلی براون« Barkley( Elsa
)Brown وتەنی :« هەموو خەڵک فیربنن کە چۆن دەکرێت ئەزموونی کەسانیتر ببرێتە ناوەند، هەڵی
سەنگێنن و بە پێی ئەزموونەکانی خۆیان دادوەری بکەن لە سەری، لە حاڵێکدا ستانداردەکانی خودی
ئەو ئەزموونە بەکار دەهێنن، بێ ئەوەی پێویستیان بە بەراورد کردن یان گۆڕینی چوارچێوەی کاری
خۆیان هەبیت.« لە وەها گفتووگۆ و دیالۆگێکدا، :« ئیتر پێویست ناکات کەس بخەینە پەراوێزەوە بۆ
ئەوەی کەسێکیتر بخرێتە سەنتەرەوە، بەڵکوو دەبیت بە شێوەی بەردەوام و شیاو ناوەند بگۆڕین.
ئەو بیرکردنەوەنای کە وەک ڕاستی الی ژنانی ئەفریقایی – ئەمریکایی، پیاوانی ئەفریقایی- ئەمریکایی،
ژنانی هێمۆسێکسواڵی التین، ژنانی ئاسیایی- ئەمریکایی، پیاوانی پۆرتۆریکۆیی men( Puerto Rican
) و گرووپەکانیتر بە بۆچوونی جیاوازەوە پەسەند کراون، دەبنە »دەرهەست«ترین ڕاستییەکان،
لەبەر ئەوەی هەر گرووپەو کەڵک لە تێڕوانینێکی مەعریفەناسانە وەردەگرێت کە لە ڕوانگەیەکی
یەکەوە بەدەست هاتووە. بەاڵم لەبەر ئەوەی هەر گرووپەی ڕاستی خۆی وەک ڕاستییەکی یەک
t
a
w
a
r
70
44