tawar 70
Create successful ePaper yourself
Turn your PDF publications into a flip-book with our unique Google optimized e-Paper software.
کەسانە دەبەخشێت و هەڵگری ئاستی دووهەمە کە تێیدا دەسەاڵت ئەزموون دەکریت و دژی
دەوەستنەوە. ژیاننامەی هەر تاکێک ڕەگی لە کۆمەڵێک بەستێنی هاوبەشدا هەیە، بۆ وێنە
گرووپەکان بە ڕەگەز، چینی کۆمەاڵیەتی، تەمەن، جێندەر، ئایین و تێڕوانینی سێکسی پێناسە
کراون. پاژە کولتوورییەکان پێکهێنەری هەموو ئەو پێداویستیە چەمکیانەن لە بیرکردنەوەو
کرداردا بەکار دێن، پەسن کردنی تەفسیری تاکەکەسی بۆ چەمکەکان لە الیەن گرووپێکەوە،
مۆدێلی بیرکردنەوەی بەکارهاتوو بۆ وەدەستهێنای دانایی و پێوەرە ستاندارەدەکانی بەکار
هاتوو بۆ هەڵسەنگاندنی ڕەفتار و بیرکردنەوە پێک دێت. تۆکمەترین بەستێنە کولتوورییەکان
ئەوانەن کە مێژوو، شوێنگەی جوگرافیایی و دامەزراوەیی کۆمەاڵیەتی دیاریکراویان هەیە. بۆ
ژنانی ڕەش پێست کۆمەڵگە ئەفریقایی- ئەمریکاییەکان شوێنگەیەک بۆ دروستبوونی بەرگە
گرتنی تێڕوانینی گرووپی ئەفریقا تەوەر دەخولقێنیت.
دانایی بندەستەکان وەک کولتووری بەرخۆدانی ژنانی ڕەش پێست لەو بەستێنە کولتووریانەدا
پەرە دەستێنن کە لە الیەن گرووپە چەوساوەکانەوە دەستیان بەسەردا گیراوەو کۆنتڕۆڵ
کراون. ئامانجی گرووپە زاڵەکان ئەوەیە کە بیرکردنەوەی تایبەتی خۆیان بە جێگەی )دانایی
بندەستەکان( جێ بخەن . لەبەر ئەوەی ئەوان لەوە تێ گەیشتوون لە ڕێگای کۆنتڕۆڵکردن
و دەست بە سەردا گرتنی ئەم ڕەهەندە لە ژیانی گرووپە بندەستەکان، ئاسانتر دەتوانن
کۆنتڕۆڵیان بکەن. ڕەنگە تا ڕادەیەک سەرکەوتوو بن بەوەی کاریگەری دانێن لە سەر ئەم
الیەنە لە ئەزموونی گرووپە بندەستەکان، بەاڵم کۆنتڕۆڵکردنی ئەم ئاستە لە ژیان زۆر
دژوارتر لەوەیە کە گرووپە زاڵەکان دەیانهەوێت پێمان بقەبڵێنن. بۆ وێنە پێبەند بوون بە
ستانداردەکانی جوانی کە لە دەرەوە داسەپاون )لە الیەن گرووپە زاڵەکانەوە( بووە بە هۆی
ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی ئەفریقایی لە ڕەنگی پێستی خۆیان یان جۆری قژیان بێزار
بن. بە هەمانشێوە، دەروونی کردنەوەی )internalizing( ئایدۆلۆژیای جێندەری یۆرۆ- تەوەر
بووە بە هۆی ڕەفتاری خراپی ژمارەیەک لە پیاوانی ڕەش پێست لەگەڵ ژنانی ڕەش پێست.
ئەمان نموونەگەلێکەن )دەری دەخەن( کە بیرکردنەوەی گرووپە زاڵەکان چۆن ڕەنگدانەوەی
دەبێت لە ناو بەستێنی کولتووری ڕۆژانەی ئەفریقایی- ئەمریکاییەکاندا. بەاڵم لەبەر ئەوەی
کولتووری وەستانەوەی ژنانی ڕەش پێست مێژوویەکی کۆنی هەیە، وەک چۆن پەیوەندی
ژنانی ڕەش پێست لەگەڵ یەکتر، نەریتی بلووزی ژنانی ڕەش پێست women’s( the Black
t
a
w
a
r
70
32