16.08.2020 Views

tawar 70

You also want an ePaper? Increase the reach of your titles

YUMPU automatically turns print PDFs into web optimized ePapers that Google loves.

بەهاری 2020

70

بەهێزکردندا.‏ یەکەم ئەوەی کە بیرکردنەوەی فێمنیستی ڕەش پەرە دەدات بە گۆڕانێکی

پاڕادایمی بونیادی shift) (Fundamental Paradigmatic لە چۆنییەتی بیرکردنەوەی ئێمە

دەربارەی چەوسانەوە.‏ بیرکردنەوەی فێمنیستی ڕەش کە هەڵگری پاڕادایمی ڕەگەزە،‏ جێندەر

و چین وەک دوو سیستەمی لێک هەڵپێکراو systems( interlocking‏(ی چەوسانەوە،‏ پەیوەندی

کۆمەاڵیەتی نێوان دەسەاڵت و بەرگری کردن دووبارە دادەڕێژنەوە .)reconceptualizes(

دووهەم ئەوەی کە بیرکردنەوەی فێمنیسمی ڕەش پێستەکان،‏ ئاماژە دەکات بە دیبەیتە باوەکانی

مەعریفەناسی،‏ لە تیۆری فێمنیستی و کۆمەڵناسی داناییدا وەک شێوە دیارەکانی هەڵسەنگاندنی

‏»حەقیقەت«.‏ داناییەکی نوێ دەخاتە بەردەم تاقمەکانی بندەست،‏ داناییەک دەربارەی کە

ئەزموونی خۆیان کە دەتوانێت ببیت بە هەوێنی بەهێزکردنیان.‏ بەاڵم ئاشکراکردنی ڕێگا

نوێکانی زانین (Knowing) دەرفەتی ئەوە دەڕەخسێنێت گرووپە بندەستەکان واقعی خۆیان

وەک دەرئەنجامی زۆر زیاتری دەبێت،‏ پێناسە بکەنەوە.‏

دووبارە وێناکردنەوەی ڕەگەز،‏ چین و جێندەر وەک سیستەمە لێک هەڵپێکراوەکانی ستەم

باربارا سمیت Smith( )Barbara لەم بارەوە دەڵێت:‏ « ئەو شتەی بەڕاستی هەست بە ڕادیکاڵ

بوونی دەکەم،‏ هەوڵدانە بۆ یەکگرتن لە گەڵ ئەو خەڵکانەی جیاوازن لێت،‏ سمیت هەروەها

بەردەوام دەبێت ‏:«هەست دەکەم ئەمە شتێکی ڕادیکاڵە کە هاوکات باس لە ڕەگەز،‏ جێندەر و

چین و ناسنامە سێکسییەکان identity( )sexual بکرێت.‏ الم وایە بە ڕاستی ڕادیکاڵە،‏ لەبەر

ئەوەی پێشتر نەکراوە.‏ بیرکردنەوەی فێمنیستی ڕەش پێستەکان،‏ پەرە بە وەرچەرخانیکی

پاڕادایمی فۆندەمێنتاڵ دەدات،‏ کە هەرچەشنە تێڕوانینێکی زیادە approaches) (additive بۆ

چەوسانەوە ڕەت دەکاتەوە.‏ لە بری ئەوەی لە ڕەگەزەوە دەست پێ بکات و دواتر بگۆڕەکانیتری

variables( other‏(وەک تەمەن،‏ تێڕوانینی سێکسی،‏ ڕەگەز و چینی کۆمەاڵیەتی و ئایینی پێ

زیاد بکات،‏ بینینی ژنانی ڕەش پێست بۆ پەیوەندییەکانی دەسەاڵت لە هەر کۆنتێکسێکی

کۆمەڵ مێژوویی ‏(‏socialhistorical‏)دیاریکراودا وەک ئەوەی بە سیستەمی لێک هەڵپێکراوی

چەوسانەوەی ڕەگەزی،‏ چینایەتی و جێندەری بونیاد نرابن،‏ گرینگی زیاتر دەدات بە جەخت

کردنەوە لە سەر پەیوەندییە دەروونییەکانی سیستەمەکان.‏ بەم شێوەیە دیدی لێکدانەوەکانی

خۆی لەوە بەرباڵوتر دەکاتەوە کە تەنها وەسفی جیاوازی و وێکچوونەکانی ئەم سیستەمی

چەوسانەوانە بکات و جیاوازی دا بنێت لە نێوانیاندا،‏ زیاتر فۆکۆس دەکات لە سەر پەیوەندی

23

Hooray! Your file is uploaded and ready to be published.

Saved successfully!

Ooh no, something went wrong!