tawar 70
Create successful ePaper yourself
Turn your PDF publications into a flip-book with our unique Google optimized e-Paper software.
بەهاری 2020
70
)blues tradition و دەنگی نووسەرانی ژنی ئەفریقایی – ئەمریکایی هاوچەرخی لێکەوتەوە،
ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ناتوانریت ئەو بەستێنە کولتوورییە لەناو ببرێت کە شوێنێکی
بونیادی هەیە لە وەستانەوەو بەرخۆداندا.
دەسەاڵت لە ئاستی سێهەمی دامەزراوە کۆمەاڵیەتییەکاندا ئەزموون دەکرێت لە الیەن گرووپە
دەسەاڵتدارەکانەوە: لەوانە، قوتابخانە، کڵێسە، میدیا و ڕێکخراوە کۆمەاڵیەتییەکانی ترەوە
و وەستانەوەش دژ بەم ئاستە لە دەسەاڵت ئەزموون دەکرێت. ئەم دامەزراوانە تاکەکان
دەخەنە بەردەم کۆمەڵێک بیرکردنەوەی تایبەت و بەسەریاندا دایدەسەپێنن، کە نوێنەرایەتی
جۆری ڕوانینی بەرژەوەندی گرووپە زاڵەکان دەکات. هەرچەند ئەمجۆرە دامەزراوانە مزگێنی
ئەوە دەدەن کە )فێری(خوێندەواری و تواناکانیترمان دەکەن، کە بەکەڵکن و بەکار دێن بۆ
بەهێزکردنی تاکەکەس و هەروەها بۆ گۆڕانە کۆمەاڵیەتییەکان، بەاڵم هاوکات دەیانهەوێت
ملکەچ و پەسیڤ بین. وەها دامەزراوەگەلێک دەیانهەوێت ئەمەمان بەسەردا داسەپێنن و باوەڕ
بەمە بکەین کە ئەو شتەی لە الیەن ئێلیتەوە تیۆریزە دەکرێت هەڵگری کۆی تیۆرییە. ئەو
ژنە بیرمەندە ئەفریقایی- ئەمریکاییانەش کە هەن، لەوانە ماریا ستوێرت Stewart( Maria
،) سۆجۆرنێر ترۆس Truth( ،)Sojourner زۆرا نیەل هۆرستۆن Hurston( ) Zora Neale
و فەننی لۆ هەمێر Hamer( (، Fannie Lou سەرەڕای ئەوەی کە لە الیەن ئەم چەشنە
دامەزراوانەوە پەراوێز خراون، بەاڵم درێژەیان دا بەوەی کە تیۆری بخولقێنن. بوونی وەها
بیرمەندانێک وەستانەوەیەکی کاریگەر و بەرچاوە دژ بە هێژەمۆنی ئەم دامەزراوانە. جگە لەمە
هەستانەوەی ئەم دواییانەی بزووتنەوەی فێمنیستی ڕەش پێستەکان لە ناو ئەم دامەزراوانەدا،
هەڵچوون و یاخی بوونی بیرکردنەوەی هاوچەرخی ژنانی ڕەش پێشت لە مێژوو و ئەدەبدا،
بەشێوەی ڕاستەوخۆ بیرکردنەوەی باوی پیاوانەی ئەورووپا تەوەر دەباتە ژێر پرسیارەوە.
وەستانەوە لە بەرامبەر ماتریکسی دەسەاڵتدا Domination( )Resisting the Matrix of
دەسەاڵت لە ڕێگای فریودان، گوشارهێنان و یان ناچار کردنی ژنانی ئەفریقایی- ئەمریکایی
و ئەندامەکانی تری گرووپە بندەستەکانەوە، هەوڵ دەدات بەوەی کە ئایدیا و بیرکردنەوەی
گرووپە تایبەتە زالەکان جێ بخات و بیانکات بە جێگرەوەی ڕێکارە تاکەکەسی و کولتوورییەکانی
دانایی. هەربۆیە وەک چۆن ئاودری لۆرد Lorde( )Audre دەڵێت:« بايەخى ڕاستى گۆڕانى
شۆڕشگێڕانە هیچکات تەنها بارودۆخى زۆردارانە نيە كە ئێمە لێی هەڵدێین، بەڵکوو ئەوەی
33