16.08.2020 Views

tawar 70

You also want an ePaper? Increase the reach of your titles

YUMPU automatically turns print PDFs into web optimized ePapers that Google loves.

بە مەعریفەناسیی پیاوانەی یۆرۆ-تەوەر بۆ ئەوەی بەرهەمەکانیان وەک بەرهەمی زانستی

وەر بگیردرێت.‏ هەربۆیە،‏ ئەوان سەرەڕای ئەوەی کە هەوڵیان ئەوە بوو کە بیرکردنەوەی

فێمنیستی ڕەش بەرهەم بهێنن،‏ بەاڵم ئەو ژنە ئەفریقایی-‏ ئەمریکاییەی کە هەوڵیان ئەوە بوو

پێگەیەکی ئاکادێمی و زانستیانە بە دەست بهێنن،‏ بە زۆری کەمترین دەرفەتیان لە بەردەمدا

بوو بۆ بەرهەمهێنانی بیرکردنەوەی فێمنیستی ڕەش کە لە مەعریفە ناسی فێمنیستی ئەفریقا

تەوەر کەڵکی وەر بگرێت.‏

ژنانی ڕەش پێست لە گرژییەکی بەردەوامدان وەک بکەرانی زانست،‏ گرژییەک کە ڕەگەکەی

دەگەڕێتەوە بۆ خواستە ئەفریقا تەوەر و فێمنیستییەکان کە هەندێجار ناکۆک دەردەکەوێت.‏

ئەو ژنە ڕەش پێستانەی کە فێمنیستن،‏ ڕەخنەیان هەیە لە دەور و نەخشی کولتووری ڕەش

پێستەکان و بەشێکی زۆر لە داب و نەریتەکان کە هۆکاری چەوسانەوەی ژنانن.‏ بۆ وێنە،‏

ڕەخنەیان هەیە لەوەی زۆر ڕژدن لە سەر ئەو باوەڕەیان کە دەبێت مناڵ خستنەوە ببێت لە

کۆمەڵگە ئەفریقایی-‏ ئەمریکاییەکاندا و ئەمە وا دەکات کچانی تازەالو زۆر زوو ببن بە دایک،‏

ناکارامە بن لە خۆ پێگەیاندن )self-actualization( کە دەکرێت هەڵگری کۆمەڵێک بابەت بێت

وەک کارکردن لە دوو تایم لە ڕۆژدا،‏ کارکردن بە مووچەوەو کارکردنی بێ مووچە لە ماڵەوە،‏

کەڵک ئاوەژۆ)‏abuse‏(ی هەستی و فیزیکی کە ڕەنگە ژنانی ڕەش پێست لە الیەن باوک،‏

خۆشەویستەکانیان و مێردەکانیانەوە ئەزموونی بکەن،‏ هەموویان ڕەنگدانەوەی ئەو کردارە

دژیەکانەن کە ژنان بەرامبەری وەستاونەتەوە،‏ بەاڵم ڕەنگە هەر ئەم ژنانە لە پێگەی ئەندامێک

لە گرووپێکدا کە لە ڕووی ڕەگەزییەوە دەچەوسێنەوە،‏ بە شێوەی هاوتەریب ئەو تێروانینەیان

ببێت کە ئەو کولتوور و نەریتانە پەسەند بکەن.‏ کەوایە،‏ دایکانی ڕەش پێستی بەهێز لە ئەدەبیاتی

ژنانی ڕەش پێستدا دەردەکەون،‏ ژنانی ڕەش پێست ستایش دەکرێن بەوەی یارمەتیدەری

ئابووری بنەماڵەن،‏ بە شێوەی سەیر بیدەنگە دەکرێت بەرامبەر بە هەڵسووکەوتی خراپی ناو

بنەماڵەکان بەرامبەر بە ژنە ڕەش پێستەکان.‏

بە چ ڕادەیەک ژنانی ئەفریقایی-‏ ئەمریکایی بە پلەی بااڵی زانستی بگەن،‏ مەودای زانستی

فێمنیستی ڕەش پێستەکان بەرباڵوتر دەبێت.‏ ژمارەیەکی زۆرتر لە لێکۆڵەرانی ژنی ئەمریکایی-‏

ئەفریقایی بە شێوەی ئاشکرا ئەزموونەکانی ژنانی ڕەش پێست وەک بواری کاری خۆیان بۆ

لێکۆڵینەوە هەڵدەبژیرن و بەم کارەیان پەیوەست دەبن بە مەعریفە ناسی فێمنیستی ئەفریقا

t

a

w

a

r

70

38

Hooray! Your file is uploaded and ready to be published.

Saved successfully!

Ooh no, something went wrong!