tawar 70
Create successful ePaper yourself
Turn your PDF publications into a flip-book with our unique Google optimized e-Paper software.
بەهاری 2020
70
و ئارام هەیە تا بتوانێ لە ڕووى دەروونیەوە
دامەزراوو تەندروست بێت، هەڵبەت ئەگەر
خۆراکى پاک و ژینگەى پاک ڕێخۆشکەر بن.
بەاڵم ئایا ئەمڕۆ ئێمە لە کوردستان و بەتایبەت
لە سلێمانى )ئەو شارەى کە خۆمى تێدا دەژیم(
ئەو ژینگەیەمان هەیە؟ ئایا هەواکەمان شایەنى
هەڵمژینە؟ ئایە دەتوانین بێ خەم هەناسە
بدەین؟ من دەمەوێت بەرێزان سەرۆکى
هەرێم و سەرۆک وەزیرانى کوردستان و
لێپرسراوانى واڵت بە تایبەت وەزیرى ژینگە
بە وردى لێکۆڵینەوەیەکى چڕوپر لەو بارەیەوە
بکەن کە دەبو زووتر بکرێت. وەگەرنا گوێمان
لێبگرن تا سەرەکیترین و پێویستترین هۆکارى
ژیانمان بە ئاسانى و بێ دوودڵى دەست
بکەوێت.
سەرەتا دەمەوێت لە بابەتى هەواوە دەست
پێبکەم. دەبێت ڕێژەى گازەکانى ناو هەوایەکى
پاک کە شایەنى هەڵمژین بێت و نەبێتە
سەرچاوەى نەخۆشى، واتە هەواى ترۆفۆسفیر
Troposphere بەم شێوەیە بێت:
%78 نایترۆجین
%21 ئۆکسجین
%1 گازەکانى دیکە
% 0 3، دووەم ئۆکسیدى کاربۆن لە هەوادا
هەروەها دەبێت گازەکانى وەکو نیۆن و هیلیۆم
و کریبتۆن و ئەمۆنیا و ئۆزۆن و میسان
بە ڕێژەیەکى دیاریکراو لە هەوادا هەبن و
زیادبوونى ڕێژەى هەریەکیان زیانێکى گەورە
لە تەندروستى مرۆڤ دەدات.
بەاڵم من دەپرسم ئایا ئەو هەوایەى ئێمە
هەڵیدەمژین لەناو شارێکى وەک سلێمانى
یاخود هەولێردا بەو ڕێژانەیە کە باسکران.
بێگومان نەخێر لەبەرئەوەى کاتێک دەچیتە
سەر شاخى گۆیژەو دەڕوانیتە سلێمانى
شارێک لە دووکەڵ و پارچە کۆنکرێتێکى
ڕوت دەبینى کە لەوە دەچێت پێش چەند سەد
سالێک لەمەوبەر لەترسى پەتایەکى کوژەر
چۆڵ کرابێت، شارێک کە لەوە ناچێت ژیانى
تیادابێت. دووکەڵ لە باکورەوە تا باشور و
لە ڕۆژهەاڵتەوە تا ڕۆژئاوا وەک هەڵۆیەکى
برسى باڵى بەسۆزى بەسەر ئەم شارە هەناسە
ساردەدا کێشاوە و دەیەوێت پێمان بڵێت: منم
دیارى کارگە و سەیارەو تەکنەلۆجیاى تازە،
منم دیارى دەستى نەبوونى سەوزایى و پالن
لە شارەوانی دا، منم دیارى دەستى ئەوانەى
گوێ بە هەوا نادەن چونکە هێشتا نەخنکاون.
بەهەرحاڵ هەرچى لەبارەى پیسبوونى هەواى
سلێمانى و من دڵنیام هەولێریشەوە بوترێت
هێشتا کەمەو دڵ ئارام ناگرێت، چونکە
بەتەنگەوە نەهاتنى ئالودەبوونى ئەم شارانە
زیانێکى بێ شومار دەدەن و چارەسەرەکەشى
کارى خاوەخاو لێکردن نییە. من لە خوارەوە
بە کورتى باسى هۆکارەکانى پیسبوونى
ژینگە و بەتایبەتیش هەوا دەکەم تا بزانین
133