16.08.2020 Views

tawar 70

You also want an ePaper? Increase the reach of your titles

YUMPU automatically turns print PDFs into web optimized ePapers that Google loves.

دەکەنەوە کە پێی دەڵێن ‏»خەڵکەکانتان«،‏ ئەمە ئێوە بەرەو ڕێفۆرمی زەراعی،‏ بە دەربڕینی

ئینگلیزی ڕەشەکان،‏ بەرەو ئانگۆال )Angola( ڕادەکێشێت،‏ دەتانگەڕێنێتەوە بۆ سەر تەختی

خەوەکەتان،‏ ئەو شوێنەی کە بە تەنهایی ڕاکشاون،‏ بیر لەوە دەکەنەوە ئاخۆ شایستەیی ئەوەی

لە ئاشتی و ئارامیدا بژین،‏ متمانەتان پێ بکرێت،‏ خۆشیان بوێی یان ئەوەی ئازادانە بە دوای

خواستە ڕاستەقینەکانی دلت بکەویت.‏ پێوەرەکە بچووک دەبێتەوە بۆ بەکارهێنانی کاسەی سەر.‏

قەفەسی دەروونتان.‏

لۆرێن هانسبێری بیرۆکەیەکی هاوشێوە دەخاتە ڕوو:«‏ لە سەر ئەو باوەڕەم یەکێک لە دیارترین

بیرۆکەکان لە نووسینی درامادا ئەوەیە کە تۆ بۆ خولقاندنی ‏)بابەتێکی(‏ یۆنیڤیرساڵ،‏ دەبێت زۆر

گرینگی بە بابەتە تایبەتەکان بدەی.‏ من الم وایە یۆنیڤێرساڵ لە دڵی ناسنامەی ڕاستەقینەی ئەو

شتەی کە هەیە دێتە دەرەوە.‏ جۆردن و هانسبیریە لە سەر ئەو باوەڕەن نەبەرد و ڕاستی،‏

ڕەنگە دەمامکێکی پاژ بینانە و خۆمانە intimate( ) بپۆشن،‏ بەاڵم هەڵویستێکی مەعریفەناسانەی

نوێ دەربارەی چۆنایەتی ئاڵوگۆڕی ئەو وتە و بانگەشانەی دانایی کە لە ملمالنێدان دەخەنە

ڕوو و جەخت دەکەنەوە لەسەر ناسینی ‏»راستی«‏ لە الیەن ئێمەوە .

ئەو بەستێنەی کە بیرکردنەوەکانی ژنانی فێمنیستی تێدا پەروەردە دەکرێن یان سەرکەوت

دەکرێن زۆر گرینگە.‏ بۆ تێگەیشتن لە ناوەرۆک و مەعریفەناسی بیرکردنەوەی فێمنیستی ڕەش

پێستەکان وەک زانستێکی تایبەت کراو،‏ پێویستیە باس لەو بەستێنە بکەین کەو ئەو بیرکردنەوە

سەرچاوەی لێ وەردەگرێت.‏ بیرکردنەوەی فێمنیستی ڕەش هەرچەند دروستکراوی تاکەکانە،‏

بەاڵم وەک ‏»دانایی بەدۆخکراو«‏ knowledge( )situated لە کۆمەڵگەکاندا جێ کەوتووە،‏ کە

ئێمە ژنانی ئەفریقایی-‏ ئەمریکایی خۆمانی تێدا دەبینینەوە.‏

جۆری ڕوانینی ژنانی ڕەش پێشت و گرووپە چەوساوەکانیتر،‏ تەنها لە یەک کۆنتێکسدا جێ

نەخراوە،‏ بەڵکوو جگە لەوە لە دۆخێکدایە کە بە دەسەاڵتەوە دەناسرێتەوە.‏ لەو ڕووەوە کە

بیرکردنەوەکانی ژنانی ڕەش پێشت سەرکوت کراوە،‏ ئەم سەرکوتە ژنانی ئەفریقایی-‏ ئەمریکایی

هان دەدات بەوەی داناییەک بخولقێنن کە خەڵک بەهێز بکات بۆ وەستانەوە بەرامبەر بە دەسەاڵت.‏

کەوایە بیرکردنەوەی فێمنیستی ئەفریقا تەوەر نوێنەرایەتی بیرکردنەوەی ‏»دانایی ژێردەستە

کراو«‏ knowledge( )subjugated دەکات.‏ جۆری ڕوانینی ژنانی ڕەش پێست دەتوانێت

هەڵوێستی پەسەندکراو stance( )preferred بخاتە بەردەست بۆ بینینی ماتریکسی دەسەاڵت،‏

لەبەر ئەوەی،‏ لە بنەمادا،‏ بیرکردنەوەی فێمنیستی ڕەش،‏ وەک بیرکردنەوەیەکی تایبەتکراو

t

a

w

a

r

70

42

Hooray! Your file is uploaded and ready to be published.

Saved successfully!

Ooh no, something went wrong!