tawar 70
Create successful ePaper yourself
Turn your PDF publications into a flip-book with our unique Google optimized e-Paper software.
بەهاری 2020
70
thought( )specialized بە بەراورد لەگەڵ دانایی تایبەتکراو knowledge( )specialized کە
لە الیەن گرووپە زاڵەکانەوە بەرهەم هاتووە، کەمتر پەیوەیندی نێوان بیرکردنەوەکان و ئەو
بەرژەوەندیانەی لە پشت خولقانی ئەو بیرکرد نەوەن ڕەت دەکاتەوە. بەمەشەوە بیرکردنەوەی
فێمنیستی ڕەش وەک داناییەکی ژیردەستەکراو، بێبەری نییە لە لێکدانەوەی ڕەخنەگرانە، لەبەر
ئەوەی ژێردەستەبوون، ناتوانێت بنەمایەک بێت بۆ مەعریفە ناسی.
سەرەڕای هێزی شاراوەی ژنانی ئەفریقایی- ئەمریکایی، بۆ دەرخستنی تێگەیشتنێکی نوێ دەرباری
ماتریکسی دەسەاڵت، ڕوانگەی ژنانی ڕەش تەنها گۆشە نیگایەکە. کەوایە بیرکردنەوەی فێمنیستی ڕەش
دەرخەری تێڕوانینێکی ناتەواوە.ماتریکسی گشتگیری دەسەاڵت گرووپە چەند الیەنەکانی لەخۆیدا جێ
کردۆتەوە، هەرکام لەم گرووپانە بە لە بەرچاوگرتنی ئەزموونی جیاوازیان بە هۆی ئەو ئیمتیازانەی
پێیان دراوە یان ئەو شتانەی لێی بێبەری بوون، جۆرە ڕوانینێکی ناکامڵ تایبەت بەو ئەزموون و
دانایی بەدۆخکراو بەرهەم دەهێنیت، ئەو تاقم و گرووپە ژێردەستانەی کە بە ئاشکرا دەناسرێنەوە،
داناییەکی ژێردەستەکراو بەرهەم دەهێنن. هیچکام لەم گرووپانە )بەجیا( خاوەنی گۆشەنیگایەکی
کامڵ و ڕوون نین. هیچکام لەم گرووپانە بە تەنها تیۆری و میتۆدۆلۆژییەکی لە بەردەستدا نییە کە
دەرفەتی دۆزینەوەی »راستی« ڕەهای پێ بدات، یان خراپتر لەوە، هیچ گرووپێک بە تەنها ناتوانێت
بە دڵنیایی و بە شانازییەوە بانگەشەی ئەوە بکات کە خاوەنی میتۆدۆلۆژی و تیۆرییەکە کە دەتوانێت
وەک نۆرمێکی یۆنیڤێرسال ئەزموونی گرووپە جیاوازەکان هەڵسەنگێنێت. بە لەبەرچاوگرتنی ئەم
ڕاستییە کە گرووپەکان هێزی نایەکسانیان هەیە بۆ ئەوەی گوێیان لێ بگیردرێت و گرووپە زاڵەکان
بەرژەوەندییان لەوەدایە کە زانستی بەرهەم هاتووی گرووپە چەوساوەکان سەرکوت بکەن یان
بینرخێنن، هەروەها بە لەبەرچاو گرتنی زانستی جیاوازەکان کە لە پێشبڕکێدان لەگەڵ یەکتر کە
هەرکامەیان خۆی بە هەڵگری ڕاستی دەزانیت و لە الیەن گرووپەکانەوە بە تێڕوانینی ناکامڵەوە
بەرهەم هاتوون، کامە ڕوانگە مەعریفەناسی زیاتر مزگینیدەر و هیوابەخشترە؟
دیالۆگ و هاوسۆزی Dialogue and Empathy
بیرکردنەوەی کۆمەاڵیەتی و سیاسی ڕۆژئاوا، هەڵگری دوو ڕوانگەن بۆ سەلماندنی ڕاستی کە
هەرکامەیان ئەڵتەرناتیڤی ئەویتریانن، ڕوانگەی یەکەم کە لە زانستە پۆزەتیڤیستەکاندا ڕەنگی
داوەتەوە، هەڵگری ئەم وتە کۆنەیە کە بروای بە بوونی حەقیقەتی ڕەها هەیە و الی وایە ئەرکی
سەر شانی زانایانی ئاکادێمی ئەوەیە پەرە بدەن بە ئامانجەکان و کەرەستە بێ الیەنەکانی زانست بۆ
43