tawar 70
Create successful ePaper yourself
Turn your PDF publications into a flip-book with our unique Google optimized e-Paper software.
بەهاری 2020
70
- شکی لە کەسایەتی خۆی نەبێت.
- خاوەن بیروڕای خۆی و وەستای خۆی
بێت بەبێ سەپاندن.
- سەربەخۆیی خۆی پیشان بدات بەبێ
لەخۆبایی بوون.
متمانە بەخۆ بوون لە منداڵی
ساواوە دەست پێبکریت:
هەرچەندە منداڵی ساوا داواکارییەکانی کەمە
بەاڵم پێویستی بە خۆشەویستی، خواردن،
گەرمی پەیوەندی، سۆز، گرنگی پیدانە.
هەرچەندە منداڵی ساوا بەهۆی هاوار و
گریان داواکارییەکانی نیشان دەدات، بەاڵم
ئەگەر دایان ئەم داواکارییە پشت گوێ بخەن
ئەوا منداڵی ساوا خۆی بە گرنگ نازانێت.
بەهێزکردنی متمانە بەخۆبوون الی منداڵ
هەر لەتەمەنی زووەوە:
گەر منداڵ بەردەوام بانگی دایکی کرد بۆ
ئەوەی گرنگی پێبدات و ئاگای لێبێت ئەوا
ئەو منداڵە کەسايەتی الوز دەبێت، گەر منداڵ
زوو وەاڵمی داواکارییەکانی بدرێتەوە ئەوا
مندالەکە هەست بە نرخاندنی خۆی دەکات،
بەم شێوەیە منداڵەکە متمانەی بەخۆی زیاتر
دەبێت.
لە ڕاستی کات کە گرنگی بدرێت بە منداڵ،
بەاڵم دەبێت بۆ منداڵ ڕوون بکرێتەوە گەر
دایان کاتی نەبوو بۆ ئەو بەکارهێنانی وشەی
دوایی بۆ ئەنجام دەدەن، بۆ منداڵ مانای
ئەوەی دایان کاردانەوەیان نییە، دەبێت
منداڵ بەجدی وەربگیرێت. دایان ئاگاداری
خواستەکانی منداڵ بن دەبێت هەوڵ بدرێت
گەر هەموو خواستەکانی جێبەجێ نەکرێت
بەشێکی جێبەجێ بکرێت،
گرنگیدان بەبواری سۆزی منداڵ
یەکێک لە خواستە گرنگەکانی منداڵ بریتییە
لە گرنگیدان بە بواری سۆزی منداڵ، ئەمەش
کاری دەبێت لەسەر گەشەی کەسایەتی
منداڵ بەتایبەت لە قوتابخانە ئەمەش
دەتوانرێت ببینرێت کە تیایدا منداڵ بەهۆیەوە
لە قوتابخانە یارمەتی دەدات سەرکەوتوو
بێت.
بناغەی بەشداریکردن، دڵنەوایی، تێگەیشتن،
هەست، هەروەها گفتوگۆ لەگەڵ یەکدا گەر لە
بواری سۆزدا کەم و کوڕی هەبوو شتێکی
خراپە بۆ منداڵ بۆ دروست کردنی متمانە
بو خۆبوون.
هەنگاوەکانی بەهێزکردنی متمانە بە
خۆبوون الی منداڵ
1. دایبان زۆر گرنگن بۆ گەشەی منداڵ،
منداڵ هەستی پێدەکات کە ئەوان خۆشیان
129