16.08.2020 Views

tawar 70

You also want an ePaper? Increase the reach of your titles

YUMPU automatically turns print PDFs into web optimized ePapers that Google loves.

بەهاری 2020

70

کۆمەڵگەیانەی کە هەن،‏ هەر لەسەرەتاوە دژی چەوسانەوەی ڕەگەزی و چینایەتین.‏ بەاڵم

جێندەر،‏ لە بەر ئەوەی دژی ئەم بونیادانەیە،‏ بناغەی دامەزراوەیی کەمتری لە بەردەستدایە بۆ

پەروەردەکردنی بەرخۆدان و وەستانەوە.‏

وەرگرتنی جێگیربوونی چەمکیانەی هەم ئەم و هەم ئەو،‏ وامان لێ دەکات سیستەمە پی

زیادکراوەکان systems) Additive‏)و سیستەمە جیاوازەکان systems( ) separate ی

چەوسانەوە تێپەڕینین و بەرەو شتێک ‏)هەنگاو بنێین(‏ کە من ئێستا وەک پرسە گرینگ و

سەرەکییەکانیتری پەیوەندی کۆمەاڵیەتی دەسەاڵت دەیبینم.‏ ڕەگەز،‏ چین و جێندەر تەوەرە

سەرەکییەکانی دەسەاڵتدارییەک پێک دەهێنن،‏ کە تایبەتمەندی و کارەکتەری ئەزموونەکانی

ژنانی ڕەش پێست لە ناو ماتریکسێکی گەورەتری دەسەاڵتداریدا دەیخەنەڕوو.‏ گرووپگەلێکیتر

ڕەنگە لەگەڵ الیەنگەلێکیتر ماتریکسی دەسەاڵت،‏ وەک حەزە سێکسییەکان،‏ ئایین و تەمەن

ڕووبەڕوون،‏ بەاڵم پەیوەندی زاڵ - لە ناو گرووپە کۆمەاڵیەتییەکاندا – پەیوەندییەکە کە

دەرئەنجامی دەسەاڵت و هەموو جۆرەکانی وەستانەوەیە دژی ئەو دەسەاڵتەیە.‏

بیل هووکس ) Hooks (Bell ئەم ماتریکسە وەک ‏»سیاسەتی دەسەاڵت«‏ ناوزەد دەبات و

هەروەها وەسفی کارکردی ئەم ماتریکسە دەکات بە درێژایی تەوەرە لێک هەڵپێکراوەکانی

چەوسانەوەی ڕەگەزی،‏ چینایەتی و جێندەری.‏ ئەمە سیاسەتی دەسەاڵتە.‏

‏»دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بەستێنە هاوبەسە ئایدۆلۆژیایەی دەسەاڵت کە باوەڕ کردنە بە

دەسەاڵتدارێتی و هەروەها بڕواکردنە بە چەمکەکانی بااڵدەست و بندەست کە پاژە

‏)‏components‏(پێکهێنەرەکانی سەرجەم ئەو سیستەمەن.‏ بەالی منەوە ئەمە وەک خانوو وایە،‏

کە بەشە جیاوازەکانیان لە سەر بناغەی هاوبەش دامەزراون،‏ بەاڵم بناغەی ئەو باوەڕە

ئایدۆلۆژیکیانەیە کە چەمکەکانی دەسەاڵتی لە سەر دامەزراوە.«‏

یۆن نێال باتلێر Butler( )Johnella باس لەوە دەکات کە مێتۆدۆلۆژی نوێ کە لە ناو ئەم

پاڕادایمە نوێیەدا گەشەدەکات،‏ میتۆدۆلۆژییەکە کە هیراکلی نابێت،‏ خۆی لەوە بەدوور دەگرێت

کە ڕەگەز،‏ چین،‏ جێندەر یان ئێتنیک بخاتە پێش و گرینگی زیاتریان پێ بدات،‏ بە پێچەوانەوە

خوازیاری ناسینی کاریگەری دانانی ماتریکس ئاسای ئەوانە.‏ ڕەگەز،‏ چین و جێندەر،‏ ڕەنگە

بونیادیترین یان گرینگترین سیستەمەکانی چەوسانەوە نەبن،‏ بەاڵم بە قووڵترین ‏)شێوە(‏

29

Hooray! Your file is uploaded and ready to be published.

Saved successfully!

Ooh no, something went wrong!