tawar 70
You also want an ePaper? Increase the reach of your titles
YUMPU automatically turns print PDFs into web optimized ePapers that Google loves.
ژنانی ئەفریقایی- ئەمریکایی لە ڕێگای چەوسانەوەی ڕەگەزی، جێندەری و چینایەتییەوە بوون
بە قوربانی. بەاڵم بە وێنە کێشانی )portraying( ژنیکی ڕەش پێست تەنها وەک کەسانێکی بێ
کردە و چارە ڕەش، کە لەبەردەم ڕەفتاری خراپی ڕەگەزی و جێندەریدایە ئەم وێنەیە لەناو
دەبات کە ئەو ژنە ڕەش پێستە دەتوانێت بە شێوەیەکی چاالک دۆخی ئێمە بگۆڕیت و ببێت بە
سەرچاوەی گۆڕان لە ژیانماندا. هەر بەم شێوەیە، بە وێناکێشانی ژنای ئەفریقایی- ئەمریکایی
تەنها وەک قارەمانێک کە لە هەر بەرەیەکدا زۆر بە ئاسانی دژی هەر جۆرە چەوسانەوەیەک
دەوەستێتەوە، ئەو تێچووە زۆرەی سەرکوت بۆ کەمترین ئاست دادەبەزێنێت و دەکرێت
بەمجۆرە لێکدانەوەی بۆ بکرێت کە ژنانی ڕەش پێست پێویستیان بە یارمەتی نییە لەبەر ئەوەی
« ئێمە دەتوانین کاری خۆمان ئەنجام بدەین.«
ئەوەی کە بیرکردنەوەی ژنانی ڕەش پێست بەردەوام جەخت لە کاریگەری لەسەر یەکتر
دانانی چەوسانەوەی ژنانی ڕەش پێست و چاالکی ژنانی ڕەش پێست دەکاتەوە، وا دەکات
ماتریکسی دەسەاڵت کاریگەری لە هێزی ئینسانی وەر بگرێت. وەها بیرکردنەوەی دونیا بە
شوێنێکی دینامیک و جووڵەدار دەبینێت کە لەوێدا ئامانج تەنها مانەوە، خۆگونجاندن لەگەڵ
دۆخ یان سازان لەگەڵ کێشەکان نییە. بەڵکوو دەبێت بە شوێنێک کە لەودا ئەو هەست بە
بەرپرس بوون و خاوەندار بوون بکەین. بوونی بیرکردنەوەی فێمنیستی ئەفریقا تەوەر، بەو
مانایەیە کە بەردەوام بژاردەیەک لە بەردەستدایە، بە هەر ڕادەیەکیش دۆخەکە سارد و تاریک
دەرکەوێت، هێشتا هێزێک هەیە بۆ کارکردن. هەرچەند بەهێزکردنی تاک لەم بیرکردنەوەیەدا
جێگایەکی تایبەت و گرینگی هەیە، بەاڵم تەنها کاری بە کۆمەل دەتوانێت گۆڕانێکی کۆمەاڵیەتی
بەردەوام دروست بکات کە گۆڕانی دامەزراوە سیاسی و ئابوورییەکانی لێ بکەوێتەوە.
t
a
w
a
r
70
From Patricia Hill Collins, Black Feminist Thought: Knowledge, Consciousness, and
the Politics of Empowerment (Boston: Unwin Hyman, 1990), pp. 221–238
46