tawar 70
Create successful ePaper yourself
Turn your PDF publications into a flip-book with our unique Google optimized e-Paper software.
الیەنە وەردەگرێت و لێیان تێ دەگات، وەها داناییەک ناتەواوە. هەرکات هەر گرووپ و دەستەیەک
وازی لەوە هێنا کە بۆچوونی خۆی وەک بۆچوونێکی تاقانە ببینێت، یان ئەوەی واز لەوە بهێنێت
کە بۆچوونی کەسانیتر بچەوسێنێتەوە، ئەو کات باشتر دەتوانێت بۆچوون و ڕوانگەی کەسانیتر
هەڵسەنگێنێت و لەبارەیەوە قسە بکات. ئالیس واکێر Walker( )Alice لەم بارەوە دەڵێت:« بۆ ئەوەی
بەردەوام ڕێز لە هونەر و ژیان بگرین، پیویستە ڕوانگەیەکی کراوەترمان هەبێت . کاتێک پەیوەندی
دروست دەبیت، یان ئەوەی هەوڵ دەدرێت بۆ دروستکردنی پەیوەندی، کە تاک بە وردبوونەوەی لە
دونیای جیاوازییەکان، بە شوێن تاڵە هاوبەشەکانەوەیە، بە دوای تێمێکی یەکەبەخشەوە unifying(
Partiality( لە ڕێگای جیاوازییە فرەجەشنەکانەوە.« ناتەواو بوون و یۆنیڤێرساڵ نەبوون )theme
بەهاری 2020
70
)and not universality مەرجە بۆ ئەوەی گوێت لێ بگرن، ئەو کەس و گرووپانەی کە دەم لە
زانستێک ئەدەن بێ ئەوەی خاوەن هەڵوێستی تایبەت بە خۆیان بن، بەهایەکی کەمتریان دەبێت.
دیالۆگ و گفتگوگۆ دەورێکی گرینگ و ژینەکی دەگێڕێت لە سەرکەوتنی ئەم ڕوانگە مەعریفەناسانەدا،
جۆرێک لە دیالۆگ کە پێشینەیەکی کۆنی هەیە لە نەریتی ئەفریقا تەوەری گفتوگۆدا، نەریتێک کە
هێزی داینامیک تێیدا لە جووڵەدایە. هەرکەسەو دەرفەتێکی هەیە بۆ قسەکردن، لەگەڵ ئەوەش دەبێت
گوێ بگرێت و وەاڵمی قسەی کەسانیتر بداتەوە بۆ ئەوەی دەرفەتی مانەوەی پێ بدرێت لە کۆمەڵگە.
بوونی ئامانجێکی هاوبەش پەرەپێدەری دیالۆگە و گرووپەکان هان دەدات کە بەرەوە بڕۆن کە
جیاوازییەکانیان بێنە الوە.
45