tawar 70
Create successful ePaper yourself
Turn your PDF publications into a flip-book with our unique Google optimized e-Paper software.
زانستى ژینگە )ئیکۆلۆژى( یەکێکە لەو زانستە
بەرباڵوو گرنگانەى کە لە پێناو مرۆڤ و
تەندروستى مرۆڤدایە. وشەى ئیکۆلۆژى
)Oikos( لە وشەى یۆنانى )Ecology(
ەوە هاتووە کە بە ماناى “خێزان” هاتووە،
واتە وشەى ئیکۆلۆژى دەاللەت لەو زانستە
دەکات کە دەکۆڵێتەوە لە مرۆڤ و ژینگەکەى
کە وەک خێزانێک پێکەوە دەژین. ئیکۆلۆژى
لە دوو ڕێگەوە ئەم کارە دەکات، یەکەم
لە ڕێگەى پاراستنى ژینگەى ئاوو هەواو
ژینگەى چواردەورى مرۆڤەوە، دووەم لە
ڕێگەى پاراستنى ئەو گیاندار و دارودرەخت
و دارستانانەى کە لە دەورى مرۆڤن و
هۆکارى مانەوەى ئەون. ئەم زانستە بە مرۆڤ
دەڵێت کە دەبێت ڕێژەى گازەکانى ناو ئەو
هەوایە چەند بێت کە شیاوە بۆ هەڵمژین،
هەروەها دەبێت ئەو ئاوەى کە دەخورێتەوە
چۆن بێت. ئیکۆلۆژى پێمان دەڵێت کە دەبێ
کەى ژینگەیەکى لەبار یان نالەبارمان هەیە
بۆ ژیان و دەبێت لە کوێدا بژین و لە کوێدا
نەژین. واتە ئاگادارمان دەکاتەوە لە پیسبوونى
ژینگە Environmental Pollution و
پیسبوونى هەوا Air Pollution و هەمو
جۆرە ئالودەبوونەکانى دیکەى ژینگەى ژیان.
هاوشێوەى زانستى ئیکۆلۆژى لە هیندستانى
کۆندا و یۆگیەکان زانستى )ستاپاتیا ڤیدا(
و زانستى )ئایور ڤیدا( یان هەبووە، کە بە
هۆیەوە باشترین ژینگە و ئاوو هەواو شوێنى
نیشتەجێبوون و لەبارترین ئاوى خواردنەوەیان
بۆ خۆیان دەستنیشان کردووە. مێژوى ئایور
ڤیدا و ستاپاتیا ڤیدا دەگەڕێتەوە بۆ کۆنتر
لە 5000 ساڵ لەمەوبەر. واتە لەو مێژووە
دورودرێژەوە مرۆڤەکان ویستویانە شوێن
ژیانى خۆیان پاک ڕابگرن، چونکە بەردەوام
مرۆڤ لە کۆنتاکدایە لەگەڵ ژینگەکەى و ئەو
بەشێکە لەو ژینگەیەى کە تیایدا دەژى و
ژینگەکەش بەشێکە لەو. تەنانەت بەشێوەیەک
کە لەش و فسیۆلۆژیاى لەشى مرۆڤ دەگۆڕێت
بە پێى گۆڕانى ژینگەکەى، بۆ نمونە دانیشتوانى
شوێنە گەرمەسێرەکان و ئەو شوێنانەى
کە شێیان کەمە لووتیان گەورەو پێستیان
ئەستورە وەکو ئەفریقیەکان، بە پێچەوانەشەوە
ئەوانەى لە شوێنى سارد و شێداردا دەژین
لوتیان باریک و تەسکە و پێستیان تەنک و
سپیە وەک دانیشتوانى ئەوروپا.
مرۆڤ خواردنى سروشتەکەى دەخوات و
لەشى مادى خۆى بەو خواردنە گەشە پێدەدات
و دروست دەکات، نەک هەر لەشى مادى
بەڵکو وەک ئوپانیشادەکان دەڵێن تەنانەت
بەشێکى بیرکردنەوەش لە خۆراک دروست
دەبێت. مرۆڤ بۆ مانەوەى ژیان و میتابۆلیزم
و کاتابۆلیزمى خانەکانى لەشى پێویستى بە
هەواى پاک هەیە کە لە دەرەوە وەریدەگرێت.
پێویستى بە ڕەنگى ڕوون و دەنگى سروشتى
t
a
w
a
r
70
132