tawar 70
Create successful ePaper yourself
Turn your PDF publications into a flip-book with our unique Google optimized e-Paper software.
بەهاری 2020
70
هەبێت. لۆرەین هانسبیری Hansberry( )Lorraine لەم بارەوە دەڵێت:« ئەوەی کە تۆ دەکات
بە کەسێکی جیاواز، ئەگەر هەر لە بنەڕەتدا کەسێکی جیاواز بێت، بەناچار وات لێ دەکات کە
تەنها بیت. «
کە لێکۆڵەرێکی فێمنیستی ڕەش پێستەکان ڕووبەڕووی ئەم گریمانەیە دەبێتەوە کە لە هەندێ
ڕووەوە بەتایبەت لە ڕوانگەی ژنانی ڕەش پێستەوە، ڕەنگە هەوڵدان بۆ وەرگێڕانی ئایدیاگەلێک
لە مەعریفەناسی فێمنیستی ئەفریقاتەوەر، بۆ چوارچیوەی کاری پیاوانەیی ئەورووپا تەوەر
کارێکی بێ کەلک بێت، ئەوکات بژاردەیتر دەکەوێتە بەردەم. لەبری هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی
بانگەشەیەکی یۆنیڤێرساڵی دانایی، کە بەرگەی ئەوە دەگرێت مەعریفەناسییەک وەربگێڕدرێت
بۆ سەر ئەویتر )النیکەم لە سەرەتادا( ئەم ئەگەرە بوونی هەیە کە ڕووناکبیرانی ڕەش پێستی
ژن، دووبارە داڕشتنەوەی ڕوانینی ژنانی ڕەش بە شتێکی بەكەڵک و بەسوود بزانن. دووبارە
داڕشتنەوەی تێڕوانینی ژنانی ڕەش پێست ئەمری کۆنکرێت و بابەتیانە دەگۆڕێت و ڕەهەندی
مرۆیی و یۆنیڤێرسالی ژیانی ڕۆژانەی ژنانی ڕەش پێست ئاشکرا دەکات. نیکی جیڤانی Nikki(
)Giovanni لەم بارەوە نووسیویەتی:« من ڕێکەوتی نووسینی سەرجەم بەرهەمەکانم دیاری
دەکەم، لەبەر ئەوەی من الم وایە شیعر یان هەر نووسینێکیتر، تەنها ڕەنگدانەوەی چرکەساتەکانە
و بەس، ئەمری یۆنیڤێرساڵ universal( ) لە ئەمری تایبەت particular( ) دروست دەبێت. بێل
هۆکس Hooks( )Bell لەم بارەوە دەڵێت:« ئامانجم وەک بیرمەندێکی فێمنیست و بیردۆزێک
ئەوەیە کە دەرهەست abstraction( ) وەربگرم و بە زمانێک کە بکریت لێی تێ بگەن بیهێنمە
باس کردن- ئەمە بەو مانایە نییە لە ئاڵۆزییەکان و وردبینییەکانی کەم بکەمەوە- بە شێوەیەک
کە دەست پێڕاگەیشتن بەو باباتە و تێگەیشتن لێی ئاسانتر بێت.« ئاڵۆزییەک بوونی هەیە و
تەفسیر و ڕاڤە کردنی ئەم ئاڵۆزییە وەک ئالەنگارییەکی بەدی نەهاتوو challenge( )unfulfilled
لە بەردەم ڕووناکبیرانی ژنی ڕەش پێستدا دەمێنێتەوە.
زانستی بە دۆخکراو، زانستی ژێردەستەکراو، تێڕوانینی پاژبینیانە
Situated Knowledge, Subjugated Knowledge, and Partial Perspectives
جۆنی جۆردەن Jordan( )June دەڵێت :وا دەردەکەوێت ژیانی من )بریتیییە لە ) دەرخستنی
بەردەوامی کاریگەرییە ئاشناکانی جەنگێکی یۆنیڤێرساڵ.
ئێوە لەگەڵ بنەماڵە و منااڵنی گەڕەک دەست پێدەکەن، دواتر چاوتان بەرەو ڕووی ئەوانە
41