tawar 70
Create successful ePaper yourself
Turn your PDF publications into a flip-book with our unique Google optimized e-Paper software.
کاریگەرییان لەسەر ژنانی ئەفریقایی- ئەمریکایی داناوە. ڕەهەندێکی گرینگی بیرکردنەوەی
فێمنیستە ڕەش پێستەکان، ئەوەیە کە ئەم بیرکردنەوەیە لە خۆیدا توانای ئەوەی هەیە کە
پەیوەندییە کۆمەاڵیەتییەکانی دەسەاڵت ئاشکرا بکات کە بە درێژایی تەوەرەکانیتری وەک
مەزهەب، ئێنتنیک، تێروانینی سێکسی و تەمەن ڕێکخراون. لەم ڕووەوە لێکدانەوەی ئەزموونە
تایبەتەکانی ژنانی ڕەش پێست، هیوای ئەوە دەدات کە زیاتر ڕوونکردنەوە بدات لە سەر
پرۆسەی یۆنیڤێرساڵی دەسەاڵت.
ئاستە جۆراوجۆرەکانی دەسەاڵتدارێتی Domination( )Multiple Levels of
ماتریکسی دەسەاڵت جگە لەوەی بەدرێژایی تەوەرگەلێکی وەک ڕەگەز، جێندەر و چینی
کۆمەاڵیەتی بونیاد دەنرێت،کە لەسەر کۆمەڵێک ئاستی جۆراوجۆریش بونیاد نراوە . )لەم
ماتریکسەدا( خەڵک لە سێ ئاستدا ئەزموونی سەرکوتکردن دەکەن و لە سێ ئاستدا لە
بەرامبەریدا دەوەستنەوە: ئاستی ژیانی تاکەکەسی، ئاستی گرووپ یان کۆمەڵگە کە بەستێنی
کولتووری کە بە ڕەگەز، چین و جێندەرەوە دروست دەکرێ و ئاستی سیستماتیکی دامەزراوە
کۆمەاڵیەتییەکان. بیرکردنەوەی فێمنیستی ڕەش پێستەکان، لە هەر سێ ئاستەکەدا جەخت
دەکرێتەوە لە سەر شوێنگەکانی دەسەاڵت domination( )sites of و شوێنگەکانی هێزەکی
وەستانەوە resistance.( .)potential sites of
هەر تاکەو ژیاننامەیەکی تاکەکەسی تایبەت بە خۆی هەیە کە لە کۆمەڵێک ئەزموون، بەها،
هاندەر و هەستی بابەتیانە بونیاد نراوە. هیچکات دوو کەس شوێنگەیەکی کۆمەاڵیەتی
یەکسان داگیر ناکەن; هەربۆیە هیچکات دوو ژیاننامە نابینین کە بەتەواوەتی وەک یەک
بن. پەیوەندییە مرۆییەکەن دەتوانن ئازاد و بەهێزمان بکەن، وەک چۆن لە پەیوەندییە
عاشقانە هێترۆسێکشواڵەکانی )heterosexual( ژنانی ڕەش پێست، یان هێزی دایکایەتی لە
بنەماڵەکان و کۆمەڵە ئەفریقایی – ئەمریکییەکاندا دەتوانێت ئازادی هێنەر بێت و ببێت بە
هۆی بەهێزبوون. لەهەمانکاتدا پەیوەندییە مرۆییەکان ئەتوانن سنووردارمان بکەنەوە یان
ببن بە هۆی سەرکوتکردنمان. دۆخەکانی توندووتیژی خێزانی domestic( Situations of
)violence هەروەها ڕەفتاری خراپ یان ئەو نموونەو کەیسانەی کە لە خۆیاندا پەرەپێدەری
وەها ئایدیایەکن کە چەوسانەوەی ژنانی ڕەش پێست دەروونی بکەنەوە، دەرخەری دەسەاڵتە
t
a
w
a
r
70
30