tawar 70
You also want an ePaper? Increase the reach of your titles
YUMPU automatically turns print PDFs into web optimized ePapers that Google loves.
تەوەرەوە. ئەم ژنانە لەبری ئەوەی لە دۆخێکی پەراوێزکراویاندا )هەم ئەم و هەم ئەو( by(
بەهاری 2020
70
)their both/and status of marginality دا قەتیس بمێننەوە، بە شێوەیەکی داهێنەرانە لە دۆخی
دەرەکی /ناوەکی )outsider-within( کەڵک وەردەگرن و بیرکردنەوەیەکی نوێی فێمنیستی
ئەفریقا تەوەر دادەهێنن. ئەو کێشانەی کە ئەم ژنانە لەگەڵی ڕووبەڕوون، بەرلەوەی هەوڵ
بێت بۆ سەلماندنی زاڵبوونیان بە سەر مەعریفەناسی پیاوانی سپیدا، بەرهەمی هەوڵەکانیانە
لە بەرامبەر سروشتی هێژمۆنیکی ئەم مۆدێلە لە بیرکردنەوە )مەعریفەناسی پیاوانی سپی(
لە ئاراستەی تێگەیشتن، نرخاندن و کەڵک وەرگرتن لەو ڕێگایانی دانایی کە وەک ئەڵتەرناتیڤ
بوونیان هەیە و فێمنیسمی ئەفریقا تەوەر دەیانخاتەڕوو.
بە مەبەستی سەلماندن و ڕەوایی بەخشین بە وتە زانستییەکانیان، ژنە لێکۆڵەرە ڕەش پێستەکان،
ئەوانەی کە دەیانهەوێت پەرە بدەن بە بیرکردنەوەی فێمنیستی ئەفریقا تەوەر، ڕەنگە زۆرجاران
لەگەڵ ستانداردەکانی زۆرجار لەگەڵ یەک ناتەبای سێ گرووپی سەرەکی ڕووبەڕوو ببنەوە.
یەکەم، بیرکردنەوەی فێمنیستی ڕەش دەبێت لە الیەن ژنانی ئاسایی ئەفریقایی- ئەمریکاییەوە
بەهایان پێ بدرێت و بە هەند وەربگیردرێن، ژنانێک کە هانا نێلسۆن Nelson( ) Hannah وتەنی
:« لەو دونیایەیدا کە تا عاقڵتر بیت، بە شێتترت دەزانن« گەشە دەکەن و ژنانە بوونی خۆیان
دەدۆزنەوە. بۆ ئەوەی الی ئەم تاقمە وەربگیردرێت و بڕوات پێ بکەن، ژنە لێکۆڵەرەکان
دەبێت خۆیان ببن بە بانگەشەکەری بەرهەمەکانیان، وەاڵمدەرەوە بن لە بەرامبەر ئەنجامەکانی
کارەکانیاندا، بە شێوەیەک لە شێوەکان لەگەڵ بەرهەمەکانیان بژین و ئەزموونیان بکەن و
خوازیاری ئەوە بن کە دەربارەی دەستکەوتەکانیان لەگەڵ خەلکانی ئاسایی بکەونە گفتوگۆوە.
دووهەم ئەوەی کە بیرکردنەوەی فێمنیستی ڕەش پێستەکان دەبێت لە الیەن کۆمەڵی لێکۆڵەری
ڕەش پێستیشەوە وەربگیردرێت. ئەم لێکۆڵەرانە گرینگییەکی تایبەت دەدەن بە دووبارە شکل
بەخشین و داڕشتنەوەی بیرکردنەوەی ژنانی ڕەش پێست بە کەڵک وەرگرتن لە مەعریفەناسی
فێمنیستی ئەفریقا تەوەر. سێهەم ئەوەی کە بیرکردنەوەی فێمنیستی ئەفریقا تەوەر لە ناوەندە
ئاکادێمییەکاندا، دەبێت خۆی ئامادە بکات بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی سیاسەتی پیاوانەی یۆرۆ-
تەوەر و پێویستییە مەعریفییە ناسییەکانیان.
گرفتێک کە ژنە لێکۆڵەرە ڕەش پێستەکان بۆ خولقاندنی بیرکردنەوەی فێمنیستی ڕەش پێست
لەگەڵیدا ڕووبەڕوو دەبنەوە، ئەوەیە باسکردن لە داناییەک کە پێوەرەکانی شایستەیی گرووپێکی
بە دەست هێناوە، هەر بەم پێیە حوکم دەدرێت کە قسەکانیان لە باری زانستییەوە پەسەند
39