16.08.2020 Views

tawar 70

You also want an ePaper? Increase the reach of your titles

YUMPU automatically turns print PDFs into web optimized ePapers that Google loves.

بیرکردنەوەی فێمێنیسمی ڕەش پێستەکان،‏ دەرخەری هێزێکی نوێی ژنانی ڕەش پێست وەک

بکەرانی دانایی . 1 بە بەوێنا کێشانی ژنانی ئەفریقایی – ئەمریکایی (African-American) وەک

تاک کە خۆ-‏ پێناسەکەر و پشت بە خۆ بەستووە خۆیان نیستان داوە،‏ بۆ ئەوەی دژی

چەوسانەوەی ڕەگەزی،‏ جێندەری،‏ چینایەتی بوەستنەوە و فێمنیستە ئەفرۆتەوەرکان 2 الیان

وایە دانایی دەورێکی گرینگ دەگێڕێت لە بەهێزکردنی خەڵکانی چەوساوە empowering(

)oppressed people . ئەو شتەی کە بیرکردنەوەی ڕەش پێستەکان جیا دەکاتەوە،‏ جەخت

کردنەوەیانە لە سەر ئەوەی کە گۆڕانی کۆمەڵگە بەندە بە گۆڕان لە وشیاری تاکدا و هەروەها

گۆڕان لە بونیادە کۆمەاڵیەتی و سیاسییەکان.‏ لە هەردوو بواردا زانستی نوێ گرینگییەکی

تایبەتی هەیە.‏

دانایی 3 بەشێکی گرینگ و ژینەکییە لە پەیوەندییە کۆمەاڵیەتییەکانی دەسەاڵتی زاڵ و بەرگری

و وەستانەوەدا.لە ڕێگای بە ئۆبژەکردنی ژنانی ئەفریقایی-‏ ئەمریکاییەوەو سەرلەنوێ

داڕشتنەوەی ئەزموونەکانمان بۆ ئەوەی بخرێنە خزمەتی پیاوانی هەڵکەوتەی سپی پێستەوە،‏

بەشی زۆری دونیابینی پیاوساالرانەی ئەورپا،‏ بیری لەوە دەکردەوە ژنانی ڕەش پێست

بکات بە کۆیلە و بندەستی خۆی.‏ بەاڵم دانانی ئەزموونی ژنانی ڕەش پێست لە ناوەندی

لێکدانەوە،‏ دەبێتە هۆێ هێنانە ئارای تێڕوانینێک نوێ لە سەر چەمک و پارادایم و مەعریفە

ناسییە بەربەستەکانی ئەم جیهان بینییە و ڕەخنەی فێمنیستی ئەفرۆ تەوەر.‏ بینینی دونیا لە

لێنزی چەمکیانەی هەم ئەم و هەم ئەوی ،(Both/And) کە چەوسانەوەی ڕەگەزی،‏ چینایەتی

و جێندەری بە شێوەی هاوکات وەردەگرێت،‏ پێویستی بە دیدێکی مرۆڤانە هەیە لە کۆمەڵگە،‏

دەرفەتی نوێ دەخولقێنیت بۆ بەهێزکردنی ژنانی فێمنیستی ئەفرۆتەوەر لە باری داناییەوە.‏

ژمارەیەکی زۆر لە ڕۆشنبیرە ڕەشپێستەکان لەمێژە بەم شێوەیە بیر لە دونیا دەکەنەوە،‏ لەبەر

ئەوەی ئەمە تەنها ڕێگایەکە بۆ ئەوەی کە ئێمە ئەزموونی دونیا بکەین.‏

بیرکردنەوەی فێمنیستی ئەفرۆتەوەر بە دوو شێوە دەورێکی گرینگ دەگێڕێت لە بەرزکردنەوەی

ئاستی تێگەیشتنی ئێمە لە گرینگی پەیوەندی نێوان گرینگی نێوان دانایی و وشیاری و سیاسەتی

t

a

w

a

r

70

- 1 لەم وەرگێڕانەدا بەرامبەر بە وشەی Knowledge لە زمانی کوردیدا ‏)دانایی(مان هێناوە و بەرامبەر بە وشەی Science

‏)زانست(مان هەڵبژاردووە.)و-‏ کوردی(‏

- 2 لێرەدا وەک چەمک Afro کورتکراوەی African( ) ە و بەرامبەر بە Afrocentric ئەفرۆ-تەوەرمان داناوە.‏ کە هەمان

کورتکراوەی ئەفریقا تەوەرە.‏

- 3 لەم وەرگێڕنەدا بەرامبەر بە Knowledge وشەی ‏)دانایی(‏ و بەرامبەر بە Knowing وشەی ‏)زانین(‏ و بەرامبەر بە Science

وشەی ‏)زانست(مان بەکارهێناوە.‏ ‏)و-‏ کوردی(‏

22

Hooray! Your file is uploaded and ready to be published.

Saved successfully!

Ooh no, something went wrong!