tawar 70
You also want an ePaper? Increase the reach of your titles
YUMPU automatically turns print PDFs into web optimized ePapers that Google loves.
تامى پێدەکات بۆ قومێ ئاوو و خوا نەکات بنى
نەمامەکە ڕۆژێ لە ڕۆژان بە تەڕى ببینى، وەک
گوناه بێت. شارەوانى و حکومەتى هەرێمیش
لەبەر شتى تر فریاى ڕێنمایى خەڵکى ناکەون.
ئەمانە هەندێک لەو هۆکارانە بوون کە هەوا و
ژینگەى ئەم شارانەیان پیس کردوە.
چارەسەرى پیسبوونى هەوا:
دەشتوانین هەموویان چارەسەر بکەین، بەاڵم
ئەم کارە پێویستى بە کەسانى دڵسۆز هەیە،
کەسانێک کە بەخەم ئەو هەوایەوە بن کە
هەڵیدەمژن، کەسانێک کە ئەم واڵتە بە هى
خۆیان بزانن، کەسانێک کە بیانەوێت خزمەتى
واڵت و خەڵک بکەن نەک خزمەتى بەرژەوەندى
هەرگیز تێرنەبووى خۆیان.
دەمەوێت کەمێک باس لە زیانەکانى ئەم
ئالودەبوونە بکەم، ئەو نەخۆشیانەى لێرەدا
باسیان دەکەم لەو نەخۆشیانەن کە وردە
وردە لە سلێمانیدا سەریانهەڵداوە و بە تەواوى
خەریکە باڵودەبنەوە:
1. هەوکردنى سییەکان.
2. توشبوونى مرۆڤ بە شێرپەنجەى پەردەى
دەورى سییەکان .Mesothelioma
3. دەرکەوتنى ڕەبو تەنانەت لە مندااڵن دا.
5. کزبوونى ئاستى بیستن Impaired.
hearing
6. کەمبونەوەى ئۆکسجین لە هیمۆگلۆبینى
خوێن دا.
7. سەرئێشە.
8. کارکردنە سەر دەزگاى دەماریى جەستەى
مرۆڤ.
9. تێکدانى بارى دەروونى مرۆڤ و زیادکردنى
خەمۆکى.
10. هیالکبوونى خێراى مرۆڤ.
11. حەساسیەت چاو.
12. ئەمە سەرەڕاى کەمبونەوە و تیاچوونى
سەوزایى و دارودرەخت.
نزیکەى یەک ملیۆن مادەى کیمیایى هەیە کە
تا ئێستا دۆزراونەتەوە و دروستکراون. 6000
لەم ماددانە لەوانەیە هۆکارى دروست بوونى
شێرپەنجەبن و1000 دانەیان سەلمێنراون کە
نەخۆشى لە گیانداراندا دروست دەکەن و200
دانەیان سەلمێنردراون کە شێرپەنجە لە مرۆڤدا
بەرهەم دێنن. یەکەمین هۆکارى گواستنەوەى
ئەم گازانە بۆ ناو مرۆڤ و کاریگەریان لەسەر
مرۆڤ ڕێگەى هەناسەیە کە پیسبوونى ژینگە
ڕاستەوخۆ کاردەکاتە سەرى.
.4 حەساسیەت .Allergy
t
a
w
a
r
70
138