tawar 70
Create successful ePaper yourself
Turn your PDF publications into a flip-book with our unique Google optimized e-Paper software.
دەسەاڵت، ئەو ئایدۆلۆژیاییەی کە تاقمە دەسەاڵتدارەکان پێشیان خستووە، ڕەت دەکەنەوە.
لە بەر ئەوەی دەست پێڕاگەیشتن بە سەکۆ )podium(یان – بە مەبەستی دەربڕینی بیروڕای
خۆیان- ڕەت دەکردەوە، ژنە ڕەش پێستەکان نەیانتوانی کات دابنێن بۆ ئەوەی تیۆریزەی
ئەڵتەرناتیڤی چەمک سازی کۆمەاڵیەتی community( )conceptualizations of بکەن. لە بری
ئەوە لە ڕێگای کرداری ڕۆژانەوە ژنە ئەفریقی- ئەمریکییەکان، ئەڵتەرناتیڤی کۆمەاڵیەتییان
داهێنا کە بەهێزکردنە.
بەهاری 2020
70
ئەو وێنایە لە کۆمەڵگە، کە بە هەوڵی ژنانی ئەفریقایی- ئەمریکایی و بە هاوکاری پیاوانی
ئەفریقایی- ئەمریکایی پارێزراوە، پرسە گەورەترەکەی دووبارە وێناکردنەوەی هێز دەخاتە
ڕۆژەڤەوە. ئەم جۆرە لە هێزی ژنانی ڕەش پێست کە لێرەدا باسی دەکرێت، هاوشێوەی
تیۆرییە فێمنیستییەکانی هێزە کە جەخت لە سەر وزە و کۆمەڵگە دەکاتەوە. بەمەبەشەوە لە
بەرامبەر کۆی ئەدەبدا کە ڕێزگرتن لە هێز و دەسەاڵتی ژنان، بە زۆری بە مانای لەبەرچاو
نەگرتنی گرینگی هێز وەک دەسەاڵت لێک دەداتەوە، ئەزموونی ژنانی ڕەش پێست وەک دایک،
دایەنی کۆمەاڵیەتی othermothers( ،)community مامۆستا، لیدری کڵێسە، ژنانی ئەندامی
یەکیەتییە کرێکارییەکان و ڕێبەری کۆمەاڵیەتی، هەڵگری ئەم خالەیە کە هێز بە مانای وزە،
کاتێک گەشە دەکات کە کردە یان ئەکتی داهێنەرانەی بەرگری کردنی لەگەڵ بێت.
ئەو پانتای کاریگەری دانانەی کە لە الیەن ژنانی ئەفریقایی- ئەمریکاییەوە پارێزراوە، تەنها
بەو مەبەستە نییە کە خۆیان لە دۆخە چەوسێنەرانە بپارێزن یان لە کاریگەرییەکانی ئەم
دۆخانە خۆیان دوور بگرن. بەڵکوو ئەم پانتایی کاریگەری دانانەی کە ژنانی ڕەش پێست
دایان مەرزاندوە، مەکۆیەکی پارێزراوی هێزەکی دادەمەزرێنی کە شوێنێکە تاک بە تاکی ژنان
و پیاوانی ڕەش پێست تێیدا تەیار ئەکرێن بۆ ئەوەی بەرەنگاری دامەزراوە کۆمەاڵیەتییە
چەوسێنەرەکان ببنەوە. هێز لەم ڕوانگەوە هێزێکی داهێنەرە کە لە بەرژەوەندی کۆمەڵگەدا
بەکار دەبرێت، بە بێ لەبەرچاو گرتنی ئەوەی کە ئەو کۆمەڵگەیە لە چوارچێوەی بنەماڵەی
تاکەکەسی، کۆمەڵی کڵێسە، یان منااڵنی جیلی داهاتووی کۆمەڵگەدا پێناسە کرابێت . لەگەڵ
بەهێزترکردنی کۆمەڵگە، ژنانی ئەفریقایی- ئەمریکایی بەهێزتر دەبن و هەر ئەم کۆمەڵگەیە
دەتوانێت کاتی ڕووبەڕوو بوونەوەی ژنانی ڕەش پێست لەگەڵ چەوسانەوەی ڕەگەزی،
25