tawar 70
You also want an ePaper? Increase the reach of your titles
YUMPU automatically turns print PDFs into web optimized ePapers that Google loves.
دەگرن.... بیرکردنەوەی ژنانی ڕەش پێست، کە ئەزموونگەلێکی هاوشێوە دادەڕێژێتەوە
،)rearticulates( پەرە دەدات بر بیرکردنەوەیەکی تیۆری پێشکەوتووی لەم جۆرە کە ڕەگەز،
چین و جێندەر، ببن بە بەشگەلێک لەو سیستەمەی کە بە درێژایی مێژوو دروست بووە.
بەهاری 2020
70
ماتریکسی دەسەاڵتDomination The Matrix of
مۆدێلە زیادکراوەکان models) (Additive ی چەوسانەوە بە شێوەیەکی تۆکمە ڕەگیان لەم
بیرکردنەوە دوانەیەی )یان ئەمەیان یان ئەویان( /Or) (Either یۆرۆتەور و پیاوانەدا داکوتاوە.
لەم جۆرە بیرکردنەوەیەدا ئینسانەکان ناچارن یان ڕەش بن یان سپی، ئەو کەسانەی کە
ناسنامەیەکی ناڕوونی ڕەگەزی و ئیتنیکیان هەیە، بەردەوام پرسیارێکی لەم چەشنە «
سەرەنجام تۆ چیت؟« یەخەیان دەگرێت. وەها جەخت کردنەوەیەک لە سەر چەندایەتی و
پۆلێن بەندی کردنی بە ناچار هاوکات ئەم دابەشکردنەی )ئەم یان ئەوی(ەی لەگەڵە. گەڕان بۆ
دڵنیا بوون لەم جۆرە پلەبەندی دروستکردنە پێویستی بەوەیە کە یەکێک لەم دوانە بە سەرتر
بزانین و ئەویتر پەراوێز بخرێت. سەرتر بوون لە پەیوەند لەگەڵ )ئەویتر( پێناسە دەکرێت.
دانانی مۆدێلە زیادکراوەکانی چەوسانەوە بە جێگەی مۆدێلی لێک هەڵپێکراو، ئەگەری
دروستکردنی پاڕادایمە نوێکان دەخولقێنیت. گرینگی بینینی ڕەگەز، چین و جێندەر، وەک
سیستەمەکانی لێک هەڵپێکراوی چەوسانەوە، بەو مانایە کە وەها تێڕوانینێک پەرەدەدات بە
وەرچەرخانێکی پاڕادایمی کە بە شێوەیەکی گشتگیر بیر لە )مۆدێلەکانیتری چەوسانەوە(
وەک تەمەن، تێڕوانینی سێکسی سێکسی، ئایین و نەتەوە دەکاتەوە. ڕەگەز، چین و جێندەر
نوێنەرایەتی سێ سیستەمی چەوسانەوە دەکەن کە قورسترین کاریگەرییان لە سەر ژنانی
ئەفرۆ-ئەمریکی هەیە. بەاڵم ئەم سیستەمانە و دۆخی ئابووری، سیاسی و ئایدۆلۆژیا، کە
ساپۆرتی ئەو سێ سیستەمە دەکەن، ڕەنگە بونیادترین جۆرەکانی جەوسانەوە نەبن و بە
دڵنیاییەوە ( ئەم سیستەمی چەوسانەوانە ) جگە لە ژنانی ڕەش پێست، کاریگەری لە سەر
زۆر گرووپ و تاقمیتر هەیە. خەڵکانیتر وەک ڕەنگین پێستەکان، جووکان، ژنانی سپی پێستی
هەژار، گەی و لێزبینەکان، لە بەردەم دادوەری کردنێکی ئایدۆلۆژیکی هاوشێوەدان کە وا
دەکات بچەوسێنەوە. سەرجەم ئەو مرۆڤانەی کە دەستەبەندی دەکرێن و نیشانی )ئەویتریان(
لێ دەدرێت، لەگەڵ یەکتر، ئاژەڵەکان و سروشت بە یەکسان دەبیندرێن .
27