16.08.2020 Views

tawar 70

Create successful ePaper yourself

Turn your PDF publications into a flip-book with our unique Google optimized e-Paper software.

بەهاری 2020

70

3. دووکەڵى سەریارە و تەیارە بە تایبەت

ئەو بەنزینەى کە قورقوشمى تیادایە یەکێکە

لە هەرە گەورەترین هۆکارەکانى پیسبوونى

ژینگەو هەوا،‏ چونکە بەنزین و بەتایبەت ئەو

جۆرە لە بەنزین یەکەم ئۆکسیدى کاربۆن و

دوەم ئۆکسیدى کاربۆن و دوەم ئۆکسیدى

کبریت و ئۆکسیدى نایترۆجین و ئۆزۆنى

زەمینى دروست دەکات و ئەم گازانەش

وردە وردە دەبنە هۆى دروستکردنى هەندێ

نەخۆشى وەک شێرپەنجەو تەنگەنەفەسى و

ڕەبوو و حەساسیەت و گەلێ نەخۆشى دیکە

و یەکێکن لە هەرە خەتەرترین هۆکارەکانى

پیسبوونى ئەم شارانە کە لە پڕدا ژمارەیەکى

زۆر ئۆتۆمبێلى تێڕژا بێ ئەوەى حسابێک

بۆ هەواى شارەکە بکرێت.‏ دەبوو حکومەتى

هەرێم پالنى هەبێت،‏ دەبوو بەڕێوبەرایەتى

هاتوچۆى هەولێرو سلێمانى هەروا فەرموو

لەو هەمو سەیارەیە نەکەن بێ ئەوەى بزانن

شار بەرەوڕووى چ مەترسییەک دەکەنەوە.‏

4. ئەو تەپوتۆزەى لە سەرجادەکان

بەرزدەبێتەوە.‏ یەکێکى دیکەیە لە هۆکارەکانى

پیسبوونى هەواى سلێمانى و ئالودەبونى

ژینگەى ئەم شارە.‏ بەرزبونەوەى تەپوتۆزى

لێوارى سەر شەقامەکانى وەکو شەقامى

درێژى شەست مەترى و شەقامەکانى ناوشار

و ئەو شەقامانەى وەکو مەولەوى و قەنات

کە ماوەیەکى زۆرە کارى تیادەکرێت و پەلە

لە تەواوکردنى ناکرێت وەک ئەوەى گوڵ

بارانى شار بکات،‏ ئەم تەپوتۆزە شێوەیەکى

دیکەى خۆڵبارانى شارە و هۆکارێکى دیکە

ئالوودەبونى هەواکەمانە.‏

5. ئەو کارگەکانەى لەناوشار و دەوروبەرى

شاردان.‏ کارگەى ڕۆنى تانجەرۆ و کارگەى

چیمەنتۆى تاسڵوجە و کارگەى قیر و هتد..‏

لەو کارگە تایبەتیانەن کە هەواى سلێمانیان

پیس کردووە و خەڵکێکى زۆر دەناڵێنن

بەدەستیانەوە.‏ دەبێت ئەم کارگانە ئامێرى

تایبەتیان بۆ دابین بکرێت کە بۆ پاککردنەوەى

ئەو دووکەڵ و هەوایە پێویستن.‏

خۆتان دەتوانن لە داتاى ئەو نەخۆشانەى

تاسڵوجە بڕوانن کە تا چ ڕادەیەک ترسناکەو

نەخۆشى سیەکان و شێرپەنجەو ئالێرژى

لەو ناوچانەدا بەرزە لەکاتێکدا چەند جارێک

و دەیانجار داواى چارسەریان کردوە و

پاراونەتەوە تا نەوەکانیشیان نەبنە قوربانى بێ

ئاگاییەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان و

الیەنە پەیوەندیدارەکان.‏

6. مۆلیدە ئەهلى و حکومیەکان...‏ بوونى

کارەباى حکومى تەنها بۆ ئەوە بەسوود نییە

کە دانیشتوان سوودى لێدەبینن بۆ ڕاپەراندنى

ئیش و کارەکانیان،‏ بەڵکو نەبوونى کارەبا

دەبێتە هۆى ئەوەى خەڵکى مۆلیدەى کارەبایى

بەکاربهێنن و هەر ماڵێک مۆلیدەیەکى تایبەت

بەخۆى هەبێت.‏ ئەم مۆلیدە ئەهلیانە لە دوو

135

Hooray! Your file is uploaded and ready to be published.

Saved successfully!

Ooh no, something went wrong!