tawar 70
You also want an ePaper? Increase the reach of your titles
YUMPU automatically turns print PDFs into web optimized ePapers that Google loves.
کراوە، ڕەنگە نەکرێت بۆ سەر زاراوەی گرووپە جیاوازەکان وەربگێڕدرێت. )واتە ئەوەی بە
الی گرووپێکەوە وەردەگیردرێت و پەسەندکراوە ڕەنگە الی گرووپ و دەستە جیاوازەکانیتری
پەسەندکراو نەبێت و لەگەڵ دونیای بیرکردنەوەی ئەوان جیاواز بێت. و-کوردی(. بە کەڵک
وەرگرتنی لە زمانی ئینگلیزی ڕەش پێشتەکان، جوونی جۆردەن Jordan( )June دژواری
جووڵەکردن لە نێوان مەعریفە ناسییەکانی خستۆتە ڕوو:
:« تۆ ناتوانیت نموونەگەلێک لە ئینگلیزی ستاندارد کە خۆی بەستۆتەوە بە ئابستتراکتەوە،
یان تایبەت نییە بە کەس/ شتێکی زیندوو، وەربگێڕێتەوە سەر ئینگلیزی ڕەش پێستەکان.
وەها کارێک زمان بەرەو جۆرێک بەکاربردن بەالرێدا دەربات، کە لەگەڵ جۆری ڕوانینی
ڕێنوێنیکەری کۆمەڵگەی بەکاربەر ناکۆکە. لە بەرامبەردا تۆ دەبێت سەرەتا خودی ئەو ڕستە
ستانداردە ئینگلیزیانە بە شێوەیەک بگۆڕێت کە لەگەڵ وێنا و جۆری ڕوانین و گریمانە تاک-
تەوەرییەکانی ئینگلیزی ڕەش پێستەکاندا بگونجێت. «
هەرچەند هەر دوو دونیابینی کۆمەڵێک وشەی هاوبەش بەکار دەبەن، بەاڵم خودی ئایدیاکان،
وەها خۆیان بەدەستەوە نادەن کە بە شێوەی ڕاستەوخۆ وەربگێڕدرێن.
بۆ ئەو ژنانەی کە بکەری دانایین، کەوتنە پەراویزەوە وێڕای دۆخی دەرەکی/ ناوەوەیی
)frustration( دەتوانێت هەم سەرچاوەیەک بۆ دەستەوەستانبوون )outsider-within status(
و هەم سەرچاوەیەک بێت بۆ داهێنان. بۆ هەوڵدان بە گەیشتن بە کەمکردنەوەی جیاوازییەکان
لە نێوان کۆنتێکسە کولتوورییەکانی کۆمەڵی ئەفریقایی- ئەمریکایی، )هەروەها کەمکردنەوەی(
چاوەڕوانییەکانی دامەزراوە کۆمەاڵیەتییەکان، ژمارەیەک لە ژنان ڕەفتارەکانی خۆیان دوو
کەرت )dichotomize(دەکەن، لەگەڵ تێپەڕبوونی کات، ئەم دوو کەرت بوونە دەکرێت گوشارێکی
زۆر دروست بکات.
ئەوانیتر پشت لە بەستێنە کولتوورییەکانی خۆیان دەکان و دژایەتیکردنی گرینگیترین
بەرژەوەندییەکانی خۆیان و )کاردەکەن بۆ( سەپاندنی بیرکردنەوەیەک کە بیرکردنەوەی
تایبەتی گرووپی دەسەاڵتدارە. بەمەشەوە، هێشتا هەن کەسانێک کە دەتوانن لە هەر دوو
بەستێنی کەلتوریدا بژین، بەاڵم ئەم کارە بە شێوەی ڕەخنەگرانە و بەکەڵک وەرگرتن لە
ڕوانگەی دەرەوەیی/ ناوەوەیی perspectives( )outsider-within وەک سەرچاوەی تێگەیشتن
بیرکردنەوە ئەنجام دەدەن.
بەهەرحاڵ، لەم حاڵەدا دۆخی دەروەیی/ ناوەوەیی بوون دەتوانێت تێچوویەکی زۆری کەسی
t
a
w
a
r
70
40