16.08.2020 Views

tawar 70

You also want an ePaper? Increase the reach of your titles

YUMPU automatically turns print PDFs into web optimized ePapers that Google loves.

بەهاری 2020

70

لە ئاستی تاکەکەسیدا.‏ ‏)لەم ڕووەوە(‏ دۆخی یەکسان دەتوانێت بە پێی وشیاری ئەو کەسەی

کە ئەو دۆخە تەفسیر دەکات،‏ بەتەواوەتی جیاواز ببیندرێت.‏

ئەم ئاستە لە وشیاری تاکەکەسی،‏ پانتایەکی بونیادییە کە لەو پانتایەدا دانایی نوێ دەتوانێت

گۆڕان دروست بکات.‏ بەراوردکارییە نەریتییەکان ئەو گریمانە دێننە پێشەوە کە جۆری هێز بە

مانای دەسەاڵت،‏ لە سەرەوە بۆ خوارەوە کار دەکات بە مەبەستی کونتڕۆڵکردن و ناچارکردنی

ئەو قوربانیانەی کە نایانهەوێت ملکەچی ئیرادەی ‏)هێزە(‏ بااڵدەست و بەهێزترەکان بن.‏

بەاڵم ئەم بەراوردکارییانە وەاڵمێکیان بۆ پرسیاری لەم جۆرە نییە کە بۆ وێنە بۆچی ئەو

ژنانەی کە لە الیەن پیاوەکانەوە خراپ هەڵسووکەوتیان لەگەڵ دەکرێت،دەمێننەوە سەرەڕای

ئەوەی دەرفەتی جیابوونەوەیان هەیە،‏ یان بۆچی زۆر کەم ڕوو دەدات کۆیلەکان خاوەن

کۆیلەکان بکوژن.‏ ‏)لێرەدا(‏ ئەوە لە بەرچاو ناگیردرێت کە قوربانی ئەو حەزەی تێدا دروست

دەبێت کە هاوکاری جەالد بکات لە پرۆسەی بە قوربانی بووندا.‏ ئەو جۆرە بەراوردکارییە

‏)بەراوردکاری نەریتی(‏ هەروەها خۆی لەوە بەدوور دەگریت وەاڵمێکی دروست بە دەستەوە

بۆ وەستانەوەی بەردەوام و جێگیری قوربانییەکان،‏ تەنانەت ئەو کاتەش بەختی سەرکەوتن

بە دوور دەزانرێت.‏ بە جەختکردنەوە لە هێزی خۆ پێناسەکردن self-definition( ) پێوستی

زەینی ئازاد،‏ بیرکردنەوەی فێمنیستی ڕەش پێستەکان ئەو باسە دێنێتە پێش کە بیرمەندانی

ژنی ئەفریقایی-‏ ئەمریکایی تا چەند وشیاری وەک پانتای ئازادی freedom( )sphere of

بەالیانەوە جێی بایەخە.‏ ژنانی ڕووناکبیری ڕەش پێست لەوە تێگەیشتوون کە دەسەاڵت تەنها

لە نەک ڕێگای داسەپاندنی هێز لە سەرەوە بۆ خوارەوە،‏ بەڵکوو هاوکات لە ڕێگای دەست

گرتن بە سەر هێزی وەک وزەی ئەو کەسانەش کە لە خوارەوە دەیانهەوێت بە ئامانجەکانی

خۆیان بگەن،‏ کار دەکات.‏ – دەیهەوێت دەست بە سەر هێزی ئەو کەسانەشدا بگرێت کە لە

خوارەوەن و دەیانهەوێت وزەی خۆیان بخەنە گەڕ بە مەبەستی گەیشتن بە ئامانجەکانیان - .

لە هەوڵەکانیاندا بۆ داڕشتنەوەی ڕوانینی ژنانی ئەفریقایی-‏ ئەمریکایی وەک گرووپێک،‏

بیرمەندانی فێمنیستی ڕەش پێست کەرەستە چەمکییەکان بۆ وەستانەوە دژی چەوسانەوە

دەخەنە بەردەستی تاک بە تاکی ژنانی ئەفریقایی-‏ ئەمریکایی.‏

بەستێنی کولتووری،‏ کە لە ڕێگای ئەو ئەزموون و ئایدیایانەی کە ئەندامانی ئەم گرووپ یان

کۆمەڵ لەگەڵ یەکتر هاوبەشی دەکەن و شکڵ دەگرێت،‏ مانا بە ژیاننامەی تاک بە تاکی ئەو

31

Hooray! Your file is uploaded and ready to be published.

Saved successfully!

Ooh no, something went wrong!