tawar 70
Create successful ePaper yourself
Turn your PDF publications into a flip-book with our unique Google optimized e-Paper software.
ووتی: »هەست« زیندووترین بەشی
ژیانە, ئەوکەسەی هەستی نییە مرۆڤ نییە
)چونکەهەستەکانی( خۆشەویستی و خرۆشان
و رق وپێکەنین و گریان ئەمانەیە هەموویان
مرۆڤ بەزیندوویی دەهێڵێتەوە. هەست
بزوێنەری ژیانە، سوتەمەنی ژیانە، پایدەری
بەنزینە دەتباتە پێشەوە، بەاڵم وای بەحاڵی
ماشینێک کە ئیستۆپ و سوکانی نەبێت!
هەر ئەم ووروژانە هەرئەم بزوێنەرە باشە
ئەیدات بەدیواردا, هەم زیان بەخۆی دەگەیەنێت
هەم بەوانی دیکەش، عەقڵیش هەم سوکانەو
هەم ئیستۆپیشە؛ بۆیە هەندێک جار دەتوانێت
رێگە لەهەست بگرێت )کاتێک کە خەریکی
بڕیارێکی هەڵە دەدات( بۆیە ئێمە لەبڕیارەکانی
ژیانماندا هەردووکیمان پێویستە. با فێربین
بیربکەینەوە لەرووداوەکانی ژیانمان، با
فێربین پەلەنەکەین لە بڕیاردان, با فێربین تەنها
خۆمان بەڕاست نەزانین, با فێربین خۆمان
پەروەردە بکەین و بگۆڕێین بەرەو باشتر
ئەزموون لەرۆژەکانی تەمەنمان وەربگرین,
گەر هەستمان کردووە بەهەڵەداچوین با
کەلەڕەقی نەکەین ودانی پێدابنێن هەوڵ بدەین
هەمان هەڵە دوبارەنەکەینەوە لەڕۆژەکانی
تەمەنتەوە گەورە بە. ژیان خۆشی ناو گەشتو
گوزار نییە یان باخێکی پر لە گوڵ بێت,
جیهان بەپێی بەرژەوەندی ئێمە هەڵناسوڕێت,
هەندێک رێوڕەسم و مەرجی کەسی هەیە
کە ناتوانین لێی دەربچین، ئێمە پابەندین
بەبیروباوەڕمانەوە بە پرنسیپەکانەوە بە
بەرژەوەندی و خۆشگوزەرانیمانەوە .....هتد،
ئەم دونیایەی ئێمە لە ئازار وگرفت ونشوستی
و زیان و لە دەست چوون بەدەرنییە، بەاڵم
دەتوانین هەرچی هێز و وزەی هەمانە بیخەینە
گەر تاوەکو بەرگەی ناخۆشییەکان بگرین و
هەوڵبدەین گەورەترین پشکی خۆمان لەم ژیانە
بەدەست بێنین. ئێمە هەموومان دەتوانین کە
یارمەتی خۆمان بدەین کە بگۆڕێین، پێبگەین
و گەورەتربین دەتوانین فێربین کە چۆن
چۆنی ببین بە باشترین هاوڕێی خۆمان ئەگەر
وابکەین ئەوا تا دونیا ماوە هاوڕێیەکی جوانمان
دەبێت هەمیشە دەتوانین ورەی خۆمان بەرز
ڕابگرین . ئومێد و باوەر بەخود وەک مۆمێکی
داگیرساو وایە کە لە تاریکیدا بەدەستەوەبێت
تاکو بتوانی ڕێگاکانی سەرکەوتن ببینی .
سەرچاوە :
. 1 میلدرین نیومان و بێرنارد بێرکۆتس .
چۆن دەبیت بە باشترین هاوڕێی خۆت ؟
وەرگێڕانی : شێرزاد حەسەن لە ئینگلیزییەوە
کردوویەتی بە کوردی. چاپی پێنجەم
چاپخانەی تاران
archives <https://hndav.com 2
t
a
w
a
r
70
126